ئه‌یلوول 20, 2017 08:29 Asia/Tehran
  • ڕکەوملەی نێوساڵۆنی ئاسیاو ئەقیانووسیە و٢٦ شەنگەخەڵات هەتا کۆتایی رۆژی دوویەم بۆ وەرزەوانانی ئێرانی

کاروانی وەرزشیی ئێران لە کۆتایی دووهەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی ناوساڵۆنی ئاسیاو ئەقیانووسییە بە بەدەست هێنانی٢٦میدالیای جۆراوجۆر(حەوت زێڕ، چوار زیو و ١٥برۆنز) کەوتە ڕیزی دووهەمی خشتەی دابەشکرانی میدالەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نوێنەرانی ئێران دوێنێ سێ شەممە لەلقەکانی بیلیارد، تێکواندۆ، جوجیتسۆ، گۆڕەپان ومەیدان، تێنیس، موی تای و زۆران، لەگەڵ خەنیمەکانیان کەوتنە ململانێ.

مەهدی ئیسحاقی ، مەهدی جەلالی، سروش ئەحمەدی، و سەعید رەجەبی لە تێکواندۆ، حەسەن تەفتیان لە پاسکیل سواری و مەسعوود جەلیلوەند لە جوجیتسۆ، توانیان لەرۆژی دووهەمی یارییەکانی ناوساڵۆنی ئاسیاو ئەقیانووسیە(رۆژی سێ شەممە) بۆ کاروانی وەرزشیی ئێران میدالیای زێڕ بەدەست بێنن.

 هەروەها مەسعوود حەسەن زادە دوو میدالیای لە جوجیتسۆ، حامید میرزاپور لە زۆرانی نەریتی، تورکمەن گورش و زەهرا یەزدانی لەزۆران بە پشتێن، هەرکامەیان میدالیایەکی زیویان بەدەست هێنا.

فاتمە مەداحی لە تێکواندۆ، لەیلا سیاهپوشی، ڕیحانە شێخیان، قاسم دازی ، حەبیبوڵڵا توڕابی و ئیسماعیل ئەمیری لە زۆرانی نەریتیدا، تورکمەن گورش ، داوود عەوەز زادە، یاسر محەممەدی، زەهرا مەجدی، زەهرا مەحموودی و سەعیدە ڕەحیمی لە زۆران بە پشتێنی بەشی ئازاد، سودە کەمەندانی لە جوجیتسۆ، رەزا یەزدانی و حوسێن کەیهانی لە گۆڕەپان و مەیدانی٣٠٠٠مەتر و مەسعوود جەلیلوەند لە جوجیتسۆ، میدالیای بڕۆنزیان بەدەست هێنا.

پێنجەمین خولی یارییەکانی ناوساڵۆنی ئاسیاو ئەقیانووسییە لە١٧ی سیپتەمبەرەوە دەسپێکراو هەتا٢٧ی سیپتەمبەر لە عیشقابادی تورکەمەنستان بەردەوامە.

سەرپەیڤ