دره‌وشانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی بۆکانی له فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی مۆسیقا
هونه‌رمه‌ندانی بۆکانی پێنج پله‌ی باڵای فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای ئێرانیان به ده‌ست هێنا.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له میانه‌ی ۱۱هه‌مین خولی فستیڤاڵی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌یی ئێران هونه‌رمه‌ندانی بۆکانی توانیان پێنج خه‌ڵاتی ئه‌م فستیڤاڵه مسۆگه‌ر بکه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له به‌شی تاک ژه‌نینی ئامێری مۆسیقا له نێو منداڵان ئاروین ده‌باغی له بۆکان و پارسا ئه‌حمه‌دزاده له سه‌قز پێکه‌وه خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵه‌که‌یان به ده‌ست هێنا.
له به‌شی تاک ژه‌نینی شمشاڵ، میلاد شه‌مسه‌دینی له مه‌هاباد بووه سێهه‌م. هه‌روه‌ها عه‌بدولباست مورادی بووه دووهه‌م.
له به‌شی تاک ژه‌نینی زوڕنای کوردی میحراب قیاسی له کامیاران بووه دووهه‌م. له به شی دمه‌ک لێدان موژده سه‌یدی له بوکان و ئاڵان فاڕووقی له سه‌قز به هاوبه‌ش بوونه یه‌که‌م.
هه‌روه‌ها له به‌شی گۆرانی کوردی فوادی ئۆستادقادر له سه‌قز بووه یه‌که‌م.
شایانی باسه که فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ئیران ساڵانه له سێ به‌شی مۆسیقای ناوچه‌یی، مۆسیقای سونه‌تی و مۆسیقای کلاسیک به‌ڕێوه ده‌چێت و هونه‌رمه‌ندانی کورد له به‌شی ناوچه‌یی زیاترین خه‌ڵاتیان پێشکه‌ش ده‌کرێت.