ئه‌یلوول 21, 2017 11:30 Asia/Tehran
  • ئیسماعیل مۆستەفا وەرزشڤان و ڕاهێنەری گەنجی کورد کۆچی دوایی کرد

بە داخەوە بەرەبەیانی چوار شەممە (دۆێنێ) ئیسماعیل مۆستەفا، لە ڕواندوز بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.

ڕاهێنەری تیپی وەرزشی کاۆلۆکانی سەربە قەزای ڕواندوز، شەوی ڕابردوو سەرپەرەشتی تیپەکەی دەکردلە یارییەکی دۆستانە دا دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵێ و لای بەیانی ڕەوشی جەستەی تیکدەچێت و گیانی لە دەست ئەدا .

بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا ،ئەوە قسەی هاوڕییەکی ئیسماعیلە کە بە تۆری میدیایی وتووە ئەو وتیشی باری تەندرووستی ئیسماعیل لە ناکاو تێکچوو ،دوای چەند خولەکێک دڵی لە لێدان وەستا و گیانی لە دەست دا.

بەردەوام لە بارەی وەرزشکردن دەلێن وهەروەها ڕاسپێری زۆر سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکی ورزشی دەکرێت،  بەڵام بڕێ جاریش شایەتی ئەو بابەتەین کە ژمارێک لە وەرزشڤانان تووشی جەڵتەی دڵ دەبن.بە سەرنج لە ئامادە بوونی جەستەیی باڵای ئەو کەسانە ،ئەو پرسیارە دێتە نێو زەینمان ئایا وەرزشکردن دەکرێ مەترسیدار بێت.

وەرزشکردن دەبیتە هۆی زۆرتر بوونەوەی بارستای ماسووڵکەکانی مرۆڤ، باشتر بوونی سوورانی خۆێن هەروەها باشتر بوونی ڕوحیەی مرۆڤ. موتالە ولێکۆڵینەوەکان دەسەلمێنێت جەڵتەی دڵ لە نێوان کەسانێک کە تەمەنیان لە نێوان ٣٥ تا٦٥ ساڵە ڕوو ئەدات تەنیا لە سەدا ٥ لە کاتی وەرزش ڕووی داوە . لە سەدا ٩٥ ئەو کەسانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون لە کاتی پشوودان ئەوە ڕووی داوە.کەوایە جەڵتەی دڵ کاتێک کە دانیشتوون ویان نووستوون ڕەنگە زۆرتر ڕووبدات . کە وا بوو ئەگەر گرفتێکی تایبەتیتان هەیە دەبێ سەرەتا ئەو چارەسەر بکەن پاشان ڕووبکەنە وەرزشکردن چۆنکا وەرزش لەسەرەتاوە جەستەی مرۆڤ دەخاتە ژێر  گوشار دا. با بلێن وەرزش دەبێ بە ئارامی دەستپێبکرێت و پاشان دوای سارد کردنەوەی جەستە کۆتایی پێ بێت .

 

ئەوەیش فیلمێک لە کاتی ڕوودانی جەڵتەی دڵی عەلی ئەکبەر دارستانی ڕاهێنەری تایبەت بە جەستەی ورزشڤانانی یانەی تۆپی پێی" نەوتی تاران "کە لە درێژەی ڕاهێنانیی یاریزانان دا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد ،ڕۆحی شاد.

 

 


 

 

سەرپەیڤ