ئه‌یلوول 22, 2017 11:34 Asia/Tehran
  • نەیمار - کاوانی؛ دەستپێکرانیی شەری دەستەڵات لە پاری سەن ژێرمەن

یەکەم نیشانەکانیی ناکۆکیی لە نێوان ئەستێرە گرانەکانیی پاری سەن ژێرمەن، لە یاریی بەرامبەر لیۆن خۆی دەرخست.

دوای پێنج سەرکەوتنی بەردەوام، وا وێدەچێت هەموو شتێک لە پاری سەن ژێرمەن لە باشترین  دوخی خۆی دایە، بەڵام لە یەکەم یاریی  کەئەو تیپە بۆ وەشاندنیی گۆڵ بەرەوڕووی گرفت بوویەوە ، هەڵس وکەوتیی لێوانلێو لە ناکۆکی نێوان ئەستێرەکانی ئەو تیپەبوو کە  خۆی دەرخست.

قووتابیانی "ئۆنای ئێمریتا" خوولەکی ٧٥ بۆ یاریکردن لە دەروازەکەی لیۆن دا چاوەڕێ مانەوە و هەر ئەمەیش دەستپێکیی دەمەقرەکانیی نەیمار و ئیدینسۆن کاوانی بوو . سەرەتا لە سەر زەبرێکی ئازاد، لە حالێکدا کاوانیی گەرەکی بوو پشت زەبرەکە بگرێت، دەنی ئاکۆس بە مڵهۆرییەوە تۆپەکەی لێوەرگرت و دای بە نەیمار تا دەستەڵاتی تاقمی بەرازیلی پاری سەن ژێرمەن نیشان بدەن .

بەڵام کاوانی زۆر خێرا نیشانی دا گەرەکیی نییە لەو شەڕەی دەستەڵات ، بەرامبەر ئەستێرەکانی تازە پێگەییشتووی "پی ئیس جی" بکشێتەوە . کەوابوو لە خولەکی ٨٠ ، داوەر زەبرێکی پێنالتی بۆ پاری سەن ژێرمەن ڕاگەیاند، سەرەڕای پێداگری نەیمار، کاوانی تۆپەکەی بەو نەدا و خۆی چووە پشت تۆپەکە.

بەڵام زەبریی ئەو بە هۆی بوونی گۆڵپارێزیی باسی لیۆن نەبوو بە گۆڵ تا شەوێکی پڕ لە ڕووداو بۆ هێرشکارانیی پاری سەن ژێرمەن بەدی بێت . هەرچەند لە خوولەکەکانی کۆتایی دا ، "پی ئیس جی" جارێکی تر بە هۆی بەرگریکاری خەنیم بە گۆڵ گەییشت و لەئاکام دا٢-٠ سەرکەوت.

نەیمار کەلە بارسا و بە ئامادە بوونی لیونێل میسی و لوئیس سوارێز، ئەوەی قەبوولکردبوو بۆ وەشاندنی زەبرەکانیی ئازاد و پێنالتییەکان، لەگەڵ ئەو دوو ئەستێرەیە بە ڕێککەوتن بگات، وا وێدەچێ لە پاری سەن ژێرمەن خۆی بە ئەستێرەی سەرەکی تیپەکە دەزانێ و ئەوە بۆ کاوانی  کە پێنجەمین وەرزیی ئامادەبوونی لە پارک دۆپرەنس تێپەڕدەکات، قەبووڵناکرێت .

کاوانیی ماوەیەکی زۆر لە "پی ئیس جی" لە ژێر سیبەری زاڵاتان دا بوو و ئێستا نایهەوێت بەرامبەر بە نەیمار کە تەنیا چەند حەوتە لە بوونی لە "پی ئیس جی" تێپەر دەبێت، پاشەکشە بکات، تەنانەت ئەگەر ئەستێرەی بەرازیلی ٢٢٢ ملوین یۆرۆ خەرجی بێت بۆ خاوەنانی قەتەریی ئەو یانەیە .

 

سەرپەیڤ