ئه‌یلوول 22, 2017 12:53 Asia/Tehran
  • دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد

خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێنجەمین پێنجەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک له بەشی نیشتمانی (Kurdish Cinema) بۆ فیلمی بڵیندی "برایت انار دان کرده بودم" (هەنارم بۆ تەکاندبووی) درا به دەرهێنەرێکی کوردستانی.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، جەمیل موفاخری دەرهێنەری "برایت انار دان کرده بودم" له لایەن دەرهێنەری کوردستانی و هونەرمەندانی چالاکی سنەیی توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر له بەشی نیشتمانی (Kurdish Cinema) پێنجەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دهۆک بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

ناوەڕۆکی ئەم فیلمه سەبارەت به پیرەمێرد و پیرەژنێکه که ڕۆڵه مامۆستاکەیان له ئاوه به خووڕەکانی ڕووباری سیروان خنکاوه که لەم فیلمەدا وێڕای ئاماژه به داب و نەریتی خەڵکی ئەم دەڤەره، دەرەنجامەکانی گیان له دەستدانی کوڕی ئەو دوو به ساڵاچووه دێته نێو ژیانیانەوه.

کریستۆف درایەر (نوێنەری لێژنەی داوەران) له فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک لە کاتی خوێندنەوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، سەبارەت به وتی: فیلمی "برایت انار دان کرده بودم" (هەنارم بۆ تەکاندبووی) وتی: یەکێک له تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئەم فیلمه، سەرکەوتووبوونی ئەم فیلمەیه له نواندنی پەراوێزەکان له ڕێگەی شێوازێکی نوێ، ساکار و خۆماڵیانەوە. ئەم فیلمه ئەوه دەردەخات که دەرهێنەر زۆر به باشی توانیویەتی پڕێسپێکتیڤی کوێستانەکانی کوردستان (به بێ به فلکلۆر کردنی) بگوازێتەوه بۆ پانتایەکی فیلمیی.

شایەنی ئاماژەیه ئەم فیلمه زیاترین (5 خەڵات) خەڵاتی مێهرەجانی بیستەمی ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگی پارێزگاکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات.