ئه‌یلوول 22, 2017 12:54 Asia/Tehran
  • کۆڕبەندی نێونەتەوەیی

به بۆنەی ساڵی جیهانی ڕازی، کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" ڕۆژانی 21 و 22 مانگی سەرماوەز به میوانگری زانکۆی ڕازی کرماشان بەڕێوه دەچێت.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپرێس، به بۆنەی ساڵی جیهانی ڕازی، کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" ڕۆژانی 21 و 22 مانگی سەرماوەز به میوانگریی زانکۆی ڕازی کرماشان بەڕێوه دەچێت. لەم بارەوه له پێناوی شی کردنەوەی پڕۆگرامەکانی ئەم کۆڕبەنده، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممه (29ی مانگی خەرمانان) دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی به ئاماده بوونی جێگری فەرهەنگی کۆمەڵایەتی زانکۆی ڕازی، سکرتێری جێبەجێ کردن و هەروەها سکرتێری کومەیتەی کیمیا و کیمیاگەری کۆڕبەندێک بەڕێوه چوو.

به گوێرەی وتەی بەڕێوەبەرانی کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی"، بۆ بەڕێوه بردنی ئەم کۆڕبەنده سێ کومیتەی زانسته مرۆڤییەکان و فەلسەفه، کومەیته کیمیاگەری و کیمیا و هەروەها کومیتەی زانستی پزیشکی، دەواسازی پێناسه کراوه.

هەروەها بانگەوازی ئەم کۆڕبەنده به زمانەکانی فارسی، لاتین و عەرەبی له ساڵی 1395 هەتاوی بڵاو بۆتەوه و هەتا هەنووکه نزیکەی ١٦٠ وتار و پوخته نێردراوه بۆ نووسینگەی ئەم کۆڕبەنده.گەورەترین مێژووناسانی جیهان سەدەکانی 8 و 9یان به نێوی ڕازییەوە ناوزەد کردووه چوونکه له بەستێنە جیاوازەکانی زاناییدا درەوشاوەتەوه و بۆته هۆی بەهرەمەندی و وەبەرهێنانی زانست.