ئه‌یلوول 23, 2017 09:43 Asia/Tehran
  • دەرگاکان بکەنەوە کە هەتاوی

یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەزبەر ، رۆژی دلۆڤانییە، ڕۆژی هەتاو، ڕۆژی پشکووتنی هەست، ڕۆژی زایلەی کەنین و شادی وبزەی سەر لێو، ڕۆژی ئاشنایی قووتابیان لەگەڵ پەرتووک و مامۆستا و دونیای تازە.


ئێستا دڵنشین ترین سترانی ژیان-دەنگی زەنگی فێرگە-کۆتایی ئەدات بە وەرزیی مەوداکان و پڕ بیرەوەریترین سەردەمیی ژیان، دیسان دەستپێدەکرێت. مندڵان بە پیاسەکردنەکانی پایزلێدراو پڕ لەگەڵای پاییز، بەهارانەترین بزەو یاریی منداڵانە دەبەخشن. بۆن وبەرامەی گەشانەوەی دووبارە لە زەویی زانست و فەرهەنگ، دوور ترین گوندەکاندە خۆشەکانی وڵات  تا ئاستیی قەرەبالغی شارەکان پڕ دەکاتەوە .

بەدەسپێکی ساڵی تازەی خۆێندنەوە لە یەکەمی ڕەزبەر، هەموو سالێک ملوێنان قووتابی، بە شەوقی فێربوونی عیلم و زانست، ڕەوانەی فێرگەکان دەکرێن. ئەم چالاکییە، هێامەیەکی جوان دەبەخشی بە کۆمەڵگە، دەلێی خۆێنێکی تازە دەچێتە نێو دەمارەکانی وڵات و ئاوایە کە دیمەنێکی پر چەمک ومانا لە نەوەکانی داهاتوو دێتە نێو بیری مرۆڤ دا. بۆ بنیاتنانەوە، هیچ ڕێگایەک باشتر لە گرنگایەتی دان بە پەروەردەو ڕاهێنان نییە .

دوای سێ ماگ پشوو دان، هەمدیسان زایلەی  شادیی قووتابیان،دەڵاقەکانی فێرگەکان دەلەرزێنێتەوە. تاسەباریی منداڵەکان، بێ دەنگیی سێ مانگەی فێرگەکان دەشکینێت و ئەوانیش بە شۆرو زەوقەوە ئەو ڕۆژە دەسپێدەکەن. دیسان لە سەر کورسی نێو خۆیندنگەکان دادەنیشن و ساڵی تازەی خۆێندنەوە دەستپێدەکەن .

 

ڕەنگە ئەو کەسانی وا ساڵانێکی کەم و یان دوور ودرێژیان تێپەڕاندووە، پیان خۆش بێت لە پاییز دا ئەوانیش هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ڕەزبەر بۆن و بەرامەی تر بە خۆوە بگرن و دیسان لە یەکەم ڕۆژی ڕەزبەر دا بەرەبەیانیی دڵیان بە تووندی لێدات.ڕەزبەرێکی تر و دەنگی زەنگی فێرگە، بە هەموو گەرم وگۆری خۆییەوە، ڕەنگە ڕەنگیی تاسەباریی بکێشێت لە سەر دڵی زۆرکەس.

 

سەرپەیڤ