ئه‌یلوول 23, 2017 16:28 Asia/Tehran
  • ئافرەتانی تکواندوکاری ئێرانی میدالیان بەدەس هێنا

ئافرەتانی تکواندوکاری ئیلامی لەسەر سەکۆی پاڵەوانەتی پێشبڕکیکانی ڕۆژئاوای وڵات ڕاوەستان ، دەبیری لێژنەی تکواندوی ئیلام وتی: تیمی هەڵبژێردراوی تکواندوی تازە لاوانی کچی ئەم پارێزگایە لە یەکەمین خۆلی پێشبڕکیکانی چەند لایەنەت تکواندوی ڕۆژئاوای وڵات بە میوانداری پاڕێزگەی کوردستان توانی پلەی یەکەمی ئەم پێشبڕکییانە بە دەس بهێنیت.

سەیید سەعداللە نەبەوی نژاد ڕۆژی شەممە لە وتووێژلەگەڵ هەواڵنیری ئیرنا ڕایگەیاند : ئەم پێشبڕکییانە بە بەشداری چوار پارێزگەی کوردستان ، ئیلام ، هەمەدان وکرماشان لە دوو بەشی کۆڕان وکچان بەڕێوە چوو.

 

ئافرەتان وووشوکارانی پارێزگەی ئەردەوێل لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی وڵات دە میداڵیایان بەدەس هێنا. ئافرەتان وووشوکارانی ئەردەویلی بە بەدەس هێنانی سێ میداڵی زێڕ، دوو زێووپێنج بڕونز لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی وڵات باش دەرەوشانەوە. پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی وڵات وشووی ئافرەتان لە بەشی شائولین چوان بە ئامادەبوونی سێسەدو شەست ویەک بەشداری کار لەدوو بەشی تالو وساندا بە میوانداری پاڕێزگەی مازەندەران لە شارستانی ڕامسەر بە بەشداری چواردە پارێزگە بەڕێوە چوو. لەم پێشبڕکییانە دا کە لە پلەی تەمەنی تازە لاوان ، گەنجان ، وگەورەساڵان بەڕێوە چوو، ووشووکارانی تیمی ئەردەوێل توانیان سێ زێڕ، دوو زێو وپێنج بڕونز بەدەس بهێنن.

عەلی میری کێش هەڵگری ورمیە یی پلەی سێهەمی کێش هەڵگرتنی پاڵەوانەتی ئاسیای بەدەس هێنا. جێگری سەرۆکی شاندی کێش هەڵگرتنی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: عەلی میری کێش هەڵگری دەستەی سی وپێنج کیلو گرام خەڵکی ورمێ بە هەڵگرتنی سێشەدو شەست ویەک کیلوگرام کێش بە گشتیی یەک ودوو زەرب پلەی سێهەمی پێشبڕکیکانی کێش هەڵگرتنی تورکەمەنستانیان بەدەس هێنا. ئەم پێشبڕکییانە لە ڕۆژی شەمممە بیست وپێنجەمی خەرمانانی ئەمساڵ بە بەشداری وەرزشکارانێک لە وڵاتانی جوربەجۆری ئاسیایی لە تورکەمەنستان خەریکی بەڕێوە چوونە. پیشبڕکیکانی بەهێز ترین پیاوانی ئێران لە سنە بە پاڵەوانەتی موحسین مسن ئابادی لە ناوەندیەوە کۆتایی پێ هات. سێهەمین خۆلی پێشبڕکیکانی بە هێزترین پیاوانی ئێران یاداوارەی پەنج هەزارو چوارسەد شەهید ی بەرەڤانی پیرۆز پارێزگەی کوردستان ئیوارەی هەینی سی ویەکی خەرمانان بە پێشبڕکیکانی دوازدە وەرزشکار لە پێنج پارێزگەی وڵات وپاڵەوانەتی موحسین مسن ئابادی لە پارێزگەی ناوەندی لە هۆلی ئازادی شاری سنە کۆتایی پێ هات. ئەم پێشبڕکییانە بە بەشداری وەرزشکارانێک لە پارێزگاکانی کوردستان ، ئەلبورز ، قەزوین ، ناوەندی وکرماشان لە سێ ئایتم بەڕێو ەچوو، وزەکەریا عەلی شوکری لە قزوین بوو بە دووهەم وعارف ئەحمەدی لە ئەلبورز وزەکریا قاسمی لە کوردستان پلەکانی سێهەم وچوارەمیان بەدەس هێنا. ئافرەتی قزوینی  میدالیای  زێوی لیگی جیهانی کاراتەی بەدەس هێنا. لەیلا برجعلی لە ڕۆژی یەکەمی پێشبڕکیکانی لیگی جیهانی کاراتە ی وان لە کێشی مینهای چل وهەشت کیلو گرام پلەی تەمەنی گەنجام بە شکست دانی خەنیمەکانی ڕیگای بردە یاریەکانی کۆتایی ولەم قۆناخە دا لە بەرانبەر خەنیمی ڕوسی بە ئەنجامی دوو بەسەر سێ یاریەکی دوڕاندو میدالی زێوی بەدەس هێنا.