ئه‌یلوول 23, 2017 19:30 Asia/Tehran
  • یارییەکانی نێوخۆی هۆڵی ئاسیا، ژنێکی ئێرانی خەڵاتی زێڕی بە دەست هێنا

زەهرا یەزدانی زۆران بازی کێشی 55 کیلۆی ئێران میداڵیای زێڕی پێشبڕکێکانی ئالیشی بەشی کلاسیکی یارییەکانی نێو هۆڵی ئاسیای بە دەست هێنا .

سەحەر غەنی زادەی  زۆران بازی  کێشی  65 کیلۆی ئالیشی ئێرانیش  لە یارییەکانی ناوخۆی هۆڵی ئاسیا توانی  بە شکست دانی خەنیمی کازاخستانی خۆی ببێتە خاوەنی میداڵی بورونز.

پێنجەمین خولی یارییەکانی نێو هۆڵی ئاسیا  و ئۆقیانوسیە لە حەڤدەی سپتەمبەرەوە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 69 وڵاتی ئاسیایی  و ئۆقیانوسیە، دەست پێکرا و هەتا 27ی سپتەمبەر لە عیشق ئابادی پێتەختی  تورکمەنستان درێژەی هەیە  .

کاروانی وەرزشکارانی ئێرانی لەم پێشبڕکێیانە بە ناوی شەهیدی سەرئەفراز " موحسینی حوجەجی" لە بیست لقی وەرزشی بەشداری کردووە  .