بە دەست هێنانی میدالیای زێڕی پێشەنگانی ئێران لە ئاسیا
ئهیلوول 24, 2017 13:04 Asia/Tehran
وەرزشوانی ئێرانیی وەرزشی ڕاکردنی مەیدانی لە کێبەرکێکانی ڕاکردنی مەیدانیی پێشەنگانی ئاسیاو لە بواری پێنج هەزار مەتر بە سەوادە ڕۆییشتن بوو بە خاوەنی میدالیایەکی زێڕ.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیسنا، موحەممەد ڕەزا بەنایی وەرزشوانی ئێرانیی وەرزشی وەرزشی ڕاکردنی مەیدانی بە تۆمار کردنی زەمەنی 26 خولەک و 51 چرکەولە سەدا 97 چرکە لە بواری پێنج هەزار مەتر بە سەوادە ڕۆییشتن، یەکەم میدالیای زێڕی کاروانە ناردراوەکەی ئێران لە کێبەرکێکانی پێشەنگانی ئاسیای بردەوە.
ئێران بە 46 وەرزشوان لە بیستەمین خولی کێبەرکێی پێشەنگانی ڕاکردنی ئاسیادا کە لە 21ی سپتامبەری ئەم مانگەوە بە میوانداریی چین دەستی پێ کراوە، بەشدارە.