ئه‌یلوول 24, 2017 13:04 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تیمی سنۆکری ئێران لە یارییەکانی نێوهۆڵی ئاسیا

تیپی سنۆکری ئێران بە سەرکەوتنی بەسەر قەتەردا میدالیای زێڕی سنۆکری تیمی یارییەکانی نێو هۆڵی ئاسیای لە تورکمەنستان دەست کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە درێژەی کێبەرکێی یارییەکانی بیلیاردی نێو هۆڵی ئاسیا لە تورکمەنستان، ڕۆژی یەکشەممە دوایین ململانێی بەشی سنۆکری تیمی پیاوان بەڕێوە برا کە لە ئەنجام دا تیمی ئێران سێ سیفر قەتەری بردەوە.

ململانێی سنۆکری تاکەکەسییش لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەست پێ دەکرێت و لە قۆناغی پێش کۆتایی دا دوو نوێنەری تیمەکەی ئێران بەرەوڕووی خەنیمەکانیان لە تورکمەنستان و هۆنگ کۆنگ دەبنەوە.

پێنجەمین خولی یارییەکانی نێوهۆڵی ئاسیاو ئەقیانوسیە لە 17ی سپتامبەرەوە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی 69 وڵاتی ئاسیایی و ئەقیانووسیە دەستی پێ کراو هەتا 27ی سپتامبەر لە عیشق ئابادی پێتەختی تورکمەنستاندا بەردەوام دەبێت.

کاروانی وەرزشکارانی ئێران لەم کێبەرکێیانە لە بیست بواری وەرزشی دا بەشداریی کردووە.