ئه‌یلوول 25, 2017 12:38 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵی وەرزشی

لیگی پاڵەوانەتی کاراتەی وانی تورکیا بەپاڵەوانەتی ئێران کۆتایی پێهات. لەو ڕکابەرییانەدا تیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەس خستنی چوار میدالیای زێڕ، چوار زیو و چوار برۆنز، لەسەر سەکۆی پاڵەوانی ڕاوەستا.

تیمەکانی ژاپۆن و تورکیای میوانداریش بەڕیز پلەی دووهەم و سێهەمیان بەدەست هێنا.

فاتمە چالاکی، بەهمەن عەسگەری، هامون درەفشی پور و کەیوان بابان، وەرزشوانی سنەیی میدالیای زێڕی لیگی جیهانی کاراتەی وانی تورکیایان دەسەڵاتدارانە بەدەست هێنا. لە لیگی جیهانیی کاراتەی١٢٦٢ وەرزشوانی کاراتەکار لە هەشتاو پێنج وڵات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ئەستەمووڵی تورکیا کەوتنە ڕکابەریی.

لە نۆهەمین رۆژی یارییەکانی ناوساڵۆنی پاڵەوانەتی ئاسیا-ئەقیانووسییە لە عیشقابادی تورکەمەنستان، نوێنەرانی ئێران یانزە میدالیای جۆراوجۆری دیکەیان بەدەست هێنا کە لە زۆرانی ئازاد، موجتەبا قلیج لە کێشی٩٧کیلۆگرام و لە کینگ بۆکسینگی خانمان شاناز میرحەیدەری میدالیای زێڕیان بەدەست هێنا.

لە یاریی پێش فیناڵی تۆپی پێی ناوساڵۆنیش تیمی ئێران بەئەنجامی هەشت بە دوو تیمی ئەفغانستانی بردەوە.

کاروانی ئێران تائێستا ٢٢ میدالیای زێڕ و ١٨ زیو و ٤٩برۆنزی بەدەست هێناوەو ئێستا تیمی ئێران لەڕیزی سێهەمدایە پاش تورکەمەنستان و چین.