تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 11:46 Asia/Tehran
  • ڕێخۆڵەی تاقیگەیی بە سەرکەوتوویی لکێندرا

لێکۆڵەران توانیان سەرکەوتووانە ڕێخۆڵەی مرۆڤێک کە لە تاقیگە پەروەردە کراوە بلکێنن بە ڕێخۆڵەی مشکەوە.

بەپێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سایێنس، لێکۆڵەران توانیان ڕێخۆڵەی مرۆڤێک کە لە تاقیگە پەروەردە کراوە بە ڕێخۆڵەی مشکەوە بلکێندرێن. هەر بەم بۆنەوە هیوایەک بۆ دەرمانی کێشەکانی گەدە و ڕێخۆڵە دروست بووە.

هارالد یوت یەکێک لە پزیشکانی نەشتەرگەر  لە زانکۆی پزیشکیی هاروارد لێکۆڵەری باڵای ئەو لێکۆڵینەوەیە. ئەو لەم بارەیەوە دەڵێت: قۆناغی داهاتوو گەشەی ئەو رێگایە و قەبارە بیۆلۆژیکییەکانە.

ئەو ڕێگایە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ قەیرانی پێشکەش کردنی ئەندام زۆر بەکار دێت و دەرمانێکی باشتر بۆ نەخۆشی کرون و تەنانەت شێرپەنجەیە.

ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوە دەرمانی نەخۆشینی وەک سەندرۆمی ڕێخۆڵە  کوڵ خێرا دەکاتەوە.