یانزەهه‌مین فستیڤاڵی سه‌رتانسه‌ری چیرۆک نووسی بانه به‌ڕێوه ده‌چێت
قایمقامی شاری بانه ئاماژه‌ی دا که ۱۱هه‌مین فستیڤاڵی سه‌رتانسه‌ری چیرۆک نووسی بانه له مانگی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د فه‌لاحی، قایمقامی شاری بانه ڕایگه‌یاند: ۱۱هه‌مین فستیڤاڵی سه‌رتانسه‌ری چیرۆک نووسی بانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو وتی : ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که به به‌شداری نووسه‌رانی سه‌رتانسه‌ری ئێران ئه‌نجام ده‌بێت و ماوه‌ی ۳ ڕۆژی پێده‌چێت. ئه‌مه ڕووداوێکی فه‌رهه‌نگی زۆر باش و به‌جێیه بۆ شاری بانه و ساڵانه ده‌بێته جێگه‌ی مشت و مڕی زۆربه‌ی نووسرانی کورد و ئێرانی.
فه‌لاحی هه‌روه‌ها وتی: هه‌وه‌ڵ ده‌ده‌ین ئه‌مساڵ ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که بکه‌ینه هه‌میشه‌یی و چه‌ند که‌سێکی ناسراوی بواری فه‌رهه‌نگ و چیرۆک نووسی بۆ ئه‌م کاره دابین بکه‌ین.
قایمقامی بانه داوای له ئیداره و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگییه‌کان و ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کانی شاری بانه کرد به‌ستێن بۆ به‌ڕێوه چوونی هه‌رچی باشتری فستیڤاڵه‌که‌یه ئاماده بکه‌ن تاکوو میوانانی فستیڤاڵه‌که به ته‌واوی ڕه‌زایه‌تیان له به‌ڕێوه چوونی ئه‌م ڕێوه‌ره‌سمه هه‌بێت.
شایانی باسه که یه‌ک هه‌زار و ۶۸ به‌رهه‌م به ده‌ستی ده‌بیرخانه‌ی چیرۆکی بانه گه‌یشتووه که تاکوو ئێسته ۱۲۵ به‌رهه‌م بۆ به‌شه‌کانی کورته چیرۆک، وتار و به‌شی منداڵان هه‌ڵبژێردراون تاکوو به‌شداری ئه‌م کێبه‌رکێییه بکه‌ن، به‌رهه‌مه‌کان به زمانی فارسی و کوردین.