تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 18:45 Asia/Tehran
  • سێیەمین سەرکەوتنی تیمی تازەلاوانی ئێران لە ڕکابەرییەکانی مۆندیالی تۆپی پێ

تیمی تۆپی پێی تازەلاوانی ئێران لە پێشبڕکێکانی مۆندیالی هیندستان، بە سکست دانی تیمی کاستاریکا بۆ قۆناخی دواتر سەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تیمی تۆپی پێی تازەلاوانی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە سیێیەمین و لەدوایاری خۆی لە قۆناخی گرووپیی مۆندیالی تۆپی پێی هیندستان لەگەڵ تیمی کاستاریکا کەوتە ململانێ و بەئەنجامی سێ بە هیچ ئەو تیمەی بردەوەو وەک سەدرنشینی گرووپیC، بۆ قۆناخی دواتر سەرکەوت.

لە یارییەکی دیکەی ئەو گرووپەش هاوکات تیمەکانی گینەو ئاڵمان کەوتنە ڕکابەریی کە لەکۆتایی ئەو یارییەدا، تیمی ئاڵمان بە ئەنجامی سێ بە یەک لەگینەی بردەوە.

بەم چەشنە لە کۆتایی قۆناخی گرووپی، ئێران بە نۆ ئیمتیاز بوو بە سەدرنشینی گرووپی سی و تیمەکانی ئاڵمان بە شەش ئیمتیاز، کاستاریکاو گینە هەرکامەیان بە ئیمتیازێک و لەبەر تەفازوڵی گۆڵی کەمتر بەڕیز لەپلەکانی سێهەم و چوارەمدا ڕاوەستان.