تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 19:23 Asia/Tehran
  • پەسنی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێران لە پلەوپێگەی حافز

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەئێران، پەسەنی حافزی شیرازی، شاعر وهەڵبەستوانی بلیمەتی سەرزەوینی ئێرانی دا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، گەری لوئیس نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەتاران، لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەر بەئاماژە بە رۆژی نیشتمانیی بەرزڕاگرتنی یادی حافزی شیرازی شاعیر و غەزەلبێژی ئێرانی، هۆگریی خۆی بە حافزی شیرازی و هەڵبەستە دەوڵەمەندەکانی ئەو شاعیرە دەربڕی.

لوئیس هەروەها وەرگێڕاوی ئینگلیزیی بەیتێکی حافزی لەسەر توئیتەر بڵاوکردەوە.

بیستی ڕەزبەر(١٢ی ئۆکتۆبر) لە رۆژهەژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک ڕۆژی ڕێزنان لە حافزی شیرازی ناودێرکراوە.

خواجە شەمسەدین محەممەد ئیبنی بەهادین محەممەد حافزی شیرازی هەڵوەستوانی مەزنی سەدەی هەشتەمی ئێران(ڕێکەوتی سەدەی چاردەی زایینی) و یەک لەکەسایەتییە هەڵکەوتەکانی ناوداری جیهانە. بەشی زۆری شێعرەکانی حافز، غەزەلە کە بەغەزەلیاتی حافز بەناوبانگن.