پاڵەوانەتی تیمی ئێران لە ڕکابەرییەکانی زۆرانی فەرەنگیی پێشەنگانی جیهان
تشرینی یهکهم 13, 2017 19:49 Asia/Tehran
تیمی زۆرانی فەرەنگیی پێشەنگانی ئێران بەدەست خستنی حەوت میدالیای زێڕ و پێنج برۆنز، پلەی پاڵەوانەتی ڕکابەرییەکانی زۆرانی فەرەنگیی پێشەنگانی جیهان لە بولگاریای بەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پاش تیمی ئێران، ڕووسیا بەچوار میدالیای زێڕ، شەش زیو و شەش بڕۆنز لەپلەی دووهەمدا ڕاوەستا.
تیمی ئەمریکاش لەپلەی سێهەمی ڕکابەرییەکانی زۆرانی فەرەنگیی پێشەنگانی جیهان لە بولگاریادا ڕاوەستا.
ڕکابەرییەکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتی پێشەنگانی جیهان رۆژانی دە هەتا ١٢ی ئۆکتۆبر لەشاری پلۆدیڤی بولگاریا بەڕێوە چوو.