تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 13:19 Asia/Tehran
  • دێربی میلان، ئینتێر بردییەوە/جادووی

لە هەستیارترین یاری حەوتەی هەشتەمی ڕکابەرییەکانیی سێری "ئا"ی یانەکانی ئیتالیا، تیپی تۆپی پێی ئینتێر توانی لە دێربی شاری میلان ناسراو بە دێلامادۆنینا، "ئا. س. میلان"، بە ئەنجامیی ٢-٣ شکست بدات.

دوو تیپی شاری میلان لە حالێکدا بەڕەو ڕووی یەکتری بوونەتەوە، کە گەرەکیانە جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ ڕیزی ناودارانیی تۆپی پێی ئەوروپا و یەکێ لە پڕ شانازیترین شارەکانیی ئەوروپایی بگەڕێننەوە بۆ خولی ڕکابەرییەکان .

 

نێراتزۆری(تیپی ئینتێر میلان) وەکوو میوان داری ئەم ڕکابەرییە، وەرزێکی نائاسایی هاوکات لەگەڵ ڕێنموونیی لوچانۆ ئیسپاتی، ڕاپەراندووە و لە حەوت یاری سەرەتایی خۆی دا هێشتا تامی شکستی نەچێشتووە و بە دەسخستنی ٦ سەرکەوتن و ١ یەکسانی  و١٩ پشک لە پلەی سێیەمی سێری " ئا" دایە. خالی هێزمەندی ئەو تیپە لەم وەرزە، بتەو بوونەوەی هێلی بەرەڤانی بووە کە تەنیا سێ جار دەروازەکەی کراوەتەوە و باشترین هێلی بەرگری ڕکابەرییەکانیی تابە ئێستا بووە . بەئاکام گەیاندنیی ١٤ گۆڵ لە ٧ یاری و ڕادەی مام ناوەندی ٢ گۆڵ لەهەر یارییەک ئامارێکی باش دێتە ئەژمار، بەڵام لە نێوان ٥ تیپی سەرەتای خشتەی ڕیزبەندی (بە لەبەر چاوگرتنیی یارییەکی کەمتربۆ ڕۆم) لاوازترین  هێلی پەلامار تایبەت بە ئینتێرە.

 

 لە لایەنی بەرامبەر دا ڕۆسۆنری بە ڕاپەراندنی هاوینێکی پڕ خەرج، هەموو هەوڵی خۆی بەمەبەستی نەهێشتنەوەی خالە لاوازەکانیی دەکار هێناوە ، هەرچەندە نەبوونی هەماهەنگیی لە نێوان یاریزانانی تازە وەکوو یەکێ لە گرفتەکانی وینچێنتێزۆ مۆنتلا بە تایبەتی لە بەرامبەر تیپە بەدەستهەڵاتەکانیی لێهاتووە . سێی شکست لە ٧ یاری سەرەتایی بە هیچ کلۆجێ بۆ تیپێک کە بانگەشەی ئامادە بوونی لە نێوان تیپەکانی سەرووی خشتەی ڕیزبەندی هەیە، کردەوەیەکی باش نایاتە ئەژمار، بەڵام مۆنتێلا هیوادارە بە هۆی ١٢ پشکی دەسکەوتووی لە یارییەکانی تر، وێرای بە نۆمایش دانانیی یارییەکی پلان بۆ کراو، جارێکی تر بەختی خۆی بۆ ئامادە بوون لە نێوان تیپەکانی باڵای خشتەی ڕیزبەندی بە تاقی بکاتەوە . بە ئاکام گەیاندنی ١٠ گۆڵ و وەرگرتنیی ١٠ گۆڵ، نیشاندەریی لاوازیی میلانە لە هەر دووحاڵەتی بەرگریکاریی و هێرشکاریی لەم وەرزە دا .

 

 لەم ڕکابەرییە سەرنچ ڕاکێش و زۆر جوان، مائۆرۆ ئیکاردی،  ئەستێرەی ئارژانتینی ئینتێریییەکان توانی بە تۆمارکردنیی هەتریکی لەبیر نەکراوە بواری سەرکەوتنی تیپەکەی دابین بکات. ئیکاردی سێ گۆڵی خۆی لە خولەکەکانی ٢٨، ٦٣ و ٩٠ بە ئاکام گەیاند. گۆڵەکانیی "ئا. س. میلان" لە لایەن سۆسۆ و بۆناوێنتۆرا لە خولەکەکانیی ٥٦ و ٨١ چووەتە نێو دەروازەی شین و ڕەشپۆشەکان. بەم ئاکامە ئینتێر ٢٢ پشکی دەسخست و چووە ڕیزبەندی دووهەمی خشتە و میلان بە ١٢ پشک لە ڕیزبەندی دەیەم دا مایەوە .

چەند شانۆیەکی جوان و گرنگیی ئەم یارییە

 

 

مێژینەی یاری  "دێلامادۆنینا"یان یاری" میلان"

ڕکابەریی تۆپی پیی نێوان دوو یانەی ناوداری شاری میلان " ئا س میلان" و " ئینتێر میلان" بە شانازی پەیکەرەی مادۆنینا،پەیکەرەی زێرین و هێماینی مریەمی پیرۆز لە سەرەوەی کەلیسای جامیعی میلان، کە یەکێ لە هێماکانیی شاری میلانە ،بەناوی یاریی گەورەی "دێلا مادۆنینا" ناودێر کردووە.

 

ئەو دووتیپە یەکەم جار لە بەر واری ١٨ ئۆکتۆبری ١٩٠٨ بەرامبەر یەکتری یارییان کردووە و لەو دا" ئا. س. میلان" بە ئەنجامی دوو بە یەک تیپی ئینتێر میلانی شکست داوە.یەکەم یاریی فەرمیی ئەم دوو تیپە لە بەرواری ١٠ ژەنیڤییەی ١٩٠٩ بەڕێوە چوو کە لەگەڵ سەریەتیی سێی بە دووی تیپی "ئا. س. میلان" کۆتایی پێهات .

 

 

 

 

سەرپەیڤ