تشرینی یه‌که‌م 22, 2017 08:59 Asia/Tehran
  • میداڵیای زیوی ڕکابەرایەتیەکانی لەندەن بۆ تیێکڤاندۆکاری ئێرانی

تێکڤاندۆکاری کێشی خوارەوەی ٥٨ کیلۆگرام میداڵیای زیوی ڕکابەرایەتیی خەڵاتی گەورەی لەندەنی کردە مل.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لە درێژەی ڕکابەرایەرتیی تێکڤاندۆی خەڵاتی گەورەی لەندەن ئێوارەی شەممە؛ "ئارمین هادی پوور" لە کێشی ٥٨ کیلۆگرام کە گەیشتبوویە قۆناغی فیناڵی ئەو ڕکابەرایەتییە، بە دۆڕاندن بەرامبەر بە "میخاییل ئارتۆمۆنۆ"ی جێگری پاڵەوانتیی جیهان لە ڕووسیاوە، بە میداڵیای زیو ڕازی بوو.

هادی پوور نوێنەری لێهاتوویی ئێران پاش یاریی فیناڵ، لە "سەلاحەدین بن ساڵح" تێکڤاندۆکاری بەناوبانگی بەلژیکی و پلەی دووەمی پاڵەوانەتیی ئەورووپا، "جەک ڤۆڵی" تێکڤاندۆکاری ئیرلەندی و "تاوین هانپراب" لە تایلەنەوە کە پلەی دووەمی پاڵەوانەتی ئۆلمپیکی ڕیۆ ٢٠١٦ی بە دەست هێنابوو، بردبوویەوە.

سەرپەیڤ