تشرینی دووه‌م 18, 2017 16:01 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی شمشێربازی ئێرانی لە مۆندیالی ئیتالیا

نوێنەری شمشێربازیی ئێران لە ئەسلەحەی ئەپە بەبردنەوەی خەنیمەکانی، گەیشتە خشتەی٦٤شمشێربازی سەرکەوتوو.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە فدراسیۆنی شمشێربازی، ڕکابەرییە جیهانییەکانی ئەسلەحەی ئەپە لەمڕۆوە لەشاری"لگنانۆ"ی ئیتالیا دەس پێ بووەو تیمی ئێران بەئامادەبوونی محەممەدی ئیسماعیلی، تاهیری عاشوری، ئەمیری کەنعانی و محەممەدی ڕەزایی بە هیدایەت و سەرپەرشتی شەوکەت توردی ڕاهێنەری ئۆزبەکستان بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بووە.

لە بەشی تاکەکەسیی ڕکابەرییەکان، محەممەدی ئیسماعیلی و تاهیری عاشوری لە خولی پێشەکیدا هەرکامەیان بە سێ جار بردنەوەو سێ جار دۆڕان بۆ خشتەی یەکلاکەرەوە سەرکەوتن بەڵام لەهەنگاوی دواتردا لەبەرامبەر خەنیمەکانیان شکستیان هێناو لە خولی پێشبڕکێکان لاچوون.

ئەمیری کەنعانی لە قۆناخی پێشەکیدا بە بەدەست هێنانی پێنج سەرکەوتن و تەنیا دۆڕانێک گەیشتە خولی یەکلاکەرەوە کە لەو قۆناخەدا لەگەڵ پشوودان بەرەوڕوو بوو و لە پێشبڕکێی دواتری لەبەرامبەر خەنیمەکەی شکستی هێناو لەپێشبڕکێکان وەلانرا.

هەروەها محەممەدی ڕەزایی نوێنەری تری ئێران لە خولی پێشبڕکێدا توانی بەچوار سەرکەوتن و دوو دۆڕان بۆ خشتەی یەکلاکەرەوەی پێشبڕکێکان سەرکەوێ. ناوبراو لەو قۆناخەدا بە بردنەوە لە خەنیمی هۆنگ کۆنگی و ڕووسی خۆی توانی بگاتە خشتەی٦٤ شمشێربازی سەرکەوتوو.