تشرینی دووه‌م 19, 2017 17:04 Asia/Tehran
  • چەند کورتە هەواڵی وەرزشی

دۆکتور سۆڵتانی فەر لە پەراوێزی سەردانی گوندی بوومەلەرزە لێدراوی دەهجامی شارستانی کرندی ڕۆژ ئاوا باسی لە دابینکردنی پەنجا کانیکس بۆ خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزەی ئەمدواییەی وڵات لە لایەن وەزارەتی وەرزش و لاوان کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی شۆما نیوز، و بە گێرانەوە لە ماڵپەری وەزارەتی وەرزش و لاوان دۆکتور مەسعوود سۆڵتانی فەر لەم سەردانە وتی: دوای بوومەلەرزەی تالی ڕۆژئاوای وڵات کە زەرەرو زیانی یەکجار زۆری بووە بەختەوەرانە حیماسەتێکی جەماوەری بەدی هات و ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵکی کە بە گوێرەی ئەرکەکانی ئینساندۆستانەی خۆیان لە تەنیشت خەڵکی کرماشان دا بوون، بووەتە هۆی بینینی ئیرادەیەکی نیشتمانی لە تەنیشت ئەو وێرانییانە.

 

سەرکەوتنی بارسێلۆنا بە سەرکەوتنی سووارێس

بارسێلۆنا توانی  دوای گۆل لیدانیی هێرشکاری ئۆرۆگوئەیی و بەرازیلی خۆی لگانس شکست بدات و بەردەوام بێت لە سەر سەدر نشینی  لە لالیگا دا .

 بارسێلۆنا شەممە لە حەوتەی دوازدەهەمی لالیگا بەرەو ڕووی لیگانس بوو وبەسێی گۆڵ سەرکەوت.

درێژەی سەدر نشینی ناپل بە شکست دانی ئاس میلان

تیمی باشووری ئیتالیا بە سەرکەوتنێکی بەبایخ  درێژە ئەدات بە پرۆسەی باسی خۆی . دووهەمین یاری حەوتەی سێزدەهەمی سری  A ئیتالیا  بە سەریەتی دوو بە یەکی ناپۆلی لە ماڵی خۆی دا بەرامبەر میلانی قەیران لیدراو کۆتایی هات .

 لەم یارییە دا یاریگەی " سەنپائۆلۆ"ی شاری ناپل، میوانداری  یارییەکە، بە هۆی  ئینیستینە لە خولەکی ٣٣ و زلینسکی لە خوولەکی ٧٣ گۆڵی دەست کەوت و تەنیا گۆڵی میلان بە هۆی ڕۆمانیۆلی لە خولەکی ٩٢ لێدراوە.ناپۆلی بەم سەرکەوتنەی درێژەی داوە بە پرۆسەی باشی یارییەکانی خۆی و بە ٣٥ پشک سەدرنشینی خۆی پاراستووە . میلانی قەیران لێدراویش ١٩ پشکی هەیە و لە ڕێزبەندی حەوتەم دا مایەوە .