بەدەسهێنانی دوو مەدالیا لە لایەن جۆدۆکارانی ئێرانەوە لە هولەند
تشرینی دووهم 20, 2017 09:42 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی نیشتمانیی جۆدۆی ئێران بە وەدەسهێنانی دوو مەدالیای برۆنز کۆتایی هێنا بە کاری خۆی لە پێشبڕکێکانی خەڵاتی گەورەی هولەند .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، جەواد مەحجووب نوێنەری ئافرەتی کێشی سەرووی 100 کیلۆی تیمی ئێران رۆژی یەکشەممە ، لە نوێنەری وڵاتی ئوتریشی بردەوە و بە مەدالیای برۆنزی ئەم رکابەریانە گەیشت .
لە کێشی ژێر 81 کیلۆشدا سەعید مەولایی بە سەرکەوتن لە بەرامبەر فراکدیویت ی هولەندی ، مەدالیای برۆنزی پێشبڕکێکانی مسۆگەر کرد .
ئەم پێشبڕکێیانە لە رۆژی هەینی حەوتی نوامبرەوە دەست پێ بوو و رۆژی یەکشەممە 19 ی نوامبر کۆتایی هات .