تشرینی دووه‌م 20, 2017 11:35 Asia/Tehran
  • مەدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی گوانگجۆی چین پێشکەشی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان کرا

رەزا عەلیپوور بەردەوانی هەڵبژاردەی بەردەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، مەدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی گوانگجۆی چینی بەدەست هێنا .

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رەزا عەلیپوور بەردەوانی هەڵبژاردەی بەردەوانیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە فیناڵی پێشبڕکێکانی بەردەوانیی ئۆپێنی گوانگجۆی چین ، ڤلادیسلاڤ دئۆلین لە وڵاتی روسیای شکست دا و بە مەدالیای زێڕ گەیشت .

عەلیپوور پاڵەوان و خاوەن ژمارەی پێوانەیی بەردەوانیی جیهان لە چوار قوناغی پێشبڕکێ بەراییەکان تا پێش کۆتایی ، وەرزشکارانی چین و روسیای شکست دابوو .

ئەم پێشبڕکێیانە بە ئامادەبوونی دە وەرزشکاری هەڵکەوتەی رێنکینگ ی فێدراسیۆنی جیهانیی ئەم لقە وەرزشیە لە شاری گوانگجۆی باشووری چین بەڕێوەچوو .

شیاوی ئاماژەیە رەزا عەلیپوور مەدالیاکەی خۆی پێشکەشی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان کرد .

سەرپەیڤ