لێکدانەوەی پرسی تەکفیرییەکان له کۆبوونەوەی ئەویندارانی ئالو بەیت (ع)
کۆبوونەوەی جیهانیی ئەویندارانی ئالو بەیت (ع) و لێکدانەوەی پرسی تەکفیرییەکان بە ئامادەبوونی 500 بیرمەندی جیهانی ئیسلام لە تاران دەستپێکرا . ئهو کۆبوونهوهیه به ژەنیاریی دهفژهنه کوردستانییهکان و ناردنی فاتحه بۆ ڕۆحیانەتی قوربانیانی بۆمەلهرزهی ئهم دواییهی ڕۆژئاوای ئێران و كوردستانی عێراق دهستی پێکرد.
لەم کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیەدا 500 کەس لە مامۆستایانی شیعە و سوننە لە 94 وڵاتی جیهان و نیزیکەی 250 کەس لە مامۆستایانی شیعە و سوننە لە ئێران، سەبارەت بە چۆنیەتی یەکێتی و یەکڕیزی زۆرتر لە ڕابردووی موسوڵمانان بۆ بەرەنگار بوونەوەی پیلانی دژە ئیسلامی باس و ڕاوێژ دەکەن.
عەلی ئەکبەرویلایەتی ، سکرتێری کشتی کۆگەی جیهانی ڕابوونی ئیسلامی سەبارەت بەم کۆبوونەوەیە وتی : ئەمڕۆ ئەمریکییەکان، زایۆنییەکان لە ناوچە لەسەر دووبەرەکی نانەوە لە جیهانی ئیسلام هاوبیروڕان وهەموو پرسەکان و گرفتەکانی ناوچە هەرلەبەرئەمەیە.
بەرەنگار بوونەوەی تەکفیرییەکان یەکێک لە پرسەکانی کۆبوونەوەی جیهانی هۆگرانی ئالوبەیت(ع)ە و لەم کۆبوونەوەیە لێژنەی جۆربەجۆر پێک دێت و گۆڕانکارییەکانی ناوچە لێک دەدرێتەوە.
پێویستییەكیەتی هەرچی زیاتر لە نێوان موسڵمانان و ئایینزا ئیسلامییەكان بە تەوەری خۆشەویستیی ئالوبەیت (ع)
ئایەتوڵڵا مەحموود هاشمی شاهڕوودی سەرۆكی كۆگەی دیاریكردنی بەرژەوەندیی نیزام لەم كۆبوونەوەیەدا گوتی: ئەمڕۆكە بەرەی ئیستكبار بە تێگەیشتن لەم بارستا بەربڵاوە و حاڵی بوون لە واتای ڕاوەستان لە بەرامبەر زوڵم لە لایان موسڵمانانەوە، بەنیازە بە هێنانەئارای شێوازێكی ساختەكراو لە ئیسلام لە چوارچێوەی ئیسلامی تەكفیری و هەروەها هێنانەگۆڕی تێگەیشتنێكی نادرووست لە جیهاد، ڕێگری بكات لە دەستەبەریی بەها و بایەخە بەرزە ئیسلامییەكان.
ڕێپێوانی ئەربەعین و بەشداریی غەیرە شیعەكان و كەسانی غەیرە موسڵمان لەو ڕێوڕەسمە مەزنەدا، پیشاندەری بارستای بەربڵاوی خۆشەویستیی ئالوبەیت (ع) لە پێناو وەدیهێنانی یەكیەتی و یەكڕیزی لە پەیوەندی لەگەڵ دەستەبەری شۆڕشی جیهانیی ئیسلامە.
شێخ سەلاحەددین ئۆزگوندۆز ڕێبەری ڕەوتی شێعەكان لە توركیا ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی كرانەوەی جڤینی ئەویندارانی ئالوبەیت (ع) و پرسی تەكفیرییەكان بە ئاماژەدان بە ئایینزا ئیسلامییەكان لە توركیا، گوتی: سەرەڕای خەرجی زۆری سعوودییەكان، ئێمە هەموومان لە توركیا لەسەر ێەوینداری لە حاند ئالوبەیت هاوبیروڕاین چوونكە هەر لە كۆنەوە گەورەكان، خۆشەویستیی ئالوبەیت(ع) یان كردووەتە نێو مێشك و دڵمانەوە.
پرسە گرینگەكانی جیهانی ئیسلام و پرسی تەکفیرییەکان لە تەوەرە سەرەکییەكانی کۆبوونەوەی جیهانی ئەویندارانی ئالو بەیت(ع) لە تارانە.