تشرینی دووه‌م 24, 2017 13:52 Asia/Tehran
  • کچانی ئێرانی میداڵێای زێڕی پینگ پۆنگی کراوەی جیهانیان کردە مل

کچانی پینگ پۆنگبازی ئێرانی میداڵیای زێری ڕکابەرایەتیی ئۆپێن (کراوە)یان لە وڵاتی پۆرتوگال بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ لە ڕکابەرایەتیی پینگ پۆنگی کراوەی جیهان لە پۆرتوگال، یانەی دوو کەسی لاوانی کچی ئێران پێکهاتوو لە "فاتمە جەمالی فەرد" و "مەهشید ئەشتەری" بە بردنەوە لە یاریی فیناڵ لەهەمبەر وەرزشوانانی وڵاتی میواندار، پلەی یەکەمی یاریی دوو کەسیان بە دەست هێنا.

یانەی دوو کەسی لاوانی کچی ئێران لە قۆناغی پێش فیناڵ بە بردنەوە لەهەمبەر یانەی دوو کەسیی هۆڵندا بردیەوە و گەیشتە قۆناغی فیناڵ.

"ئەمین ئەحمەدیان" و "ئەمیر ڕەزا عەباسی" لە بەشی کوڕان، میداڵیای زێڕی ڕکابەرایەتیی ئۆپێنی جیهانیان بە دەست هێنا.

ڕکابەرایەتیی پینگ پۆنگی ئۆپێنی جیهان لە ڕنجی تەمەنی جیاواز لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە وڵاتی پۆرتوگال دەست پێبوو و تا سبەی (شەممە ) بەردەوامە.

سەرپەیڤ