کانونی یه‌که‌م 11, 2017 16:51 Asia/Tehran
  •  ئێران ، پاڵەوانی کێبەرکێیەکانی کۆنگ فوتوای ئاسیا

تیمی ژنان و پیاوانی کۆنگ فوتوای ئێران لە کۆتایی دووهەمین خولی کێبەرکێیەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا لە مەشهەد پلەی یەکەمی دەس خست .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی  ئیرنا ، لە بەشی پیاواندا کێبەرکێیەکانی کۆنگ فوتوای ئاسیا کە بە ئامادە بوونی 100  وەرزشوان بەڕێوە چوو  تیمی ئێران گەیشتە پلەی پاڵەوانیەتی و تیمەکانی  ئەفغانستان و ئوزبەکستانیش پلەکانی دووهەم و سێهەمیان دەس خست . تیمی ئافرەتانیش لە کێبەرکێیەکاندا لە گەڵ خەنیمگەلێک  لە 17  وڵات   پلەی  پاڵەوانیەتی  بە خۆ تەرخان دا . کێبەرکێیەکانی کونگ فو توای  پاڵەوانیەتی  ئاسیا  لە  پلەی  تەمەنی  گەورە ساڵاندا  و لە دوو بەشی  پیاوان  و ئافرەتان  لە 17  وڵات  لە مەشهەد بەڕێوە چوو .