پاڵەوانەتی کچانی ئێران لە پێشبڕکێکانی چەکە باییەکانی ئاسیا
کانونی یهکهم 11, 2017 18:12 Asia/Tehran
تیمی کچانی ئێران لە پێشبڕکێکانی چەکە باییەکانی ئاسیا لە ژاپۆن بوو بە پاڵەوان.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ تیمی کچانی ئێران لە ڕکابەریی لەگەڵ حەوت تیمدا کەوتە ریزی یەکەم و تیمەکانی هیندستان و کۆریای باشوور بەڕیز لەپلەی دووهەم و سێهەمدا ڕاوەستان.
تیمەکانی چین، مەغولستان، ژاپۆن و چینی تایپەش لەڕیزەکانی چوارەم هەتا حەوتەمدا ڕاوەستان.
ڕکابەرییەکانی چەکە باییەکانی ئاسیا لە هەشتەمی دیسەمبەرەوە لە ژاپۆن دەس پێ بووەو هەتا ١٢ی دیسەمبەر بەردەوام دەکرێ.