ڕاکەری نابینای ئێرانی ببری مێداڵیای زێڕی کێبەرکێیەکانی پارا ئاسیایی
کانونی یهکهم 12, 2017 09:57 Asia/Tehran
عەلیڕەزا غوری ڕاکەری نابینای ئێرانی لە سێهەمین خولی کێبەرکێیەکانی پارا ئاسیایی ئیمارات مێدالیای زێڕی لە مل کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی ئیرنا عەلیڕەزا غوری لە مادەی 100 میتری لقی ڕاکردنی ناو مەیدانی کێبەرکێیەکانی پارا ئاسیایی ئیمارات دوای شکست دانی خەنیمەکانی خۆی مێداڵیای زێڕی لە مل کرد . سێهەمین خولی کێبەرکێیەکانی پارا ئاسیایی لاوان کە لە ئیمارات خەریکە بەڕێوە دەچێت تا 14 دیسامبر درێژەی هەیە . کارەوانی وەرزشی ئێران لەو کێبەرکێیانە دا لە دە لقی وەرزشی بەشداری هەیە .