کاریگه‌ری وێنه‌گریی مێدیایی له گێرانه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کان
دوابه‌دوای بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان چه‌ندین وێنه‌گری پڕۆفشناڵی کورد له سنه‌وه چوونه ناوچه‌که و به په‌له وێنه‌ی کاره‌ساته‌که‌یان بڵاوکردووه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کی زۆر بۆ لێقه‌وماوان کۆ ببێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕه‌نگه له جیهانی ئێمه‌دا هیچ شتێک و که‌ره‌سته و هونه‌رێک به قه‌د هونه‌ری وێنه‌گری نه‌توانێت به په‌له و خێرا و بێ ده‌ستکاری، ڕووداوه‌کان به تایبه‌ت ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کان بگوازێته‌وه. وێنه‌گری مێدیایی ساڵانێکی زۆره که گرنگی و بایه‌خی تایبه‌تی پێ ده‌درێت.
له دوای هاتنی ئینترنتیشه‌وه دوو هینده به بایه‌خی وێنه‌گریی مێدیایی زیاد بووه چون وه‌ک خێراترین شێوه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کان له ئێستاشدا، ڕه‌نگه زۆربه‌مان له ماڵپه‌ڕه‌کان و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان ئه‌م حاڵه‌ته‌مان دیبێت که به‌ر له‌وه‌ی ده‌قی هه‌واڵ یان ڕووداوێکی گرنگ بڵاو بکرێته‌وه، ئه‌وه بۆ چه‌ند خوله‌کێک وێنه‌کانی ڕووداو و هه‌واڵه‌کان بڵاو دبێته‌وه و دواجار ده‌قی هه‌واڵه‌که داده‌ڕێژرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش کات ده‌بات، به‌ڵام خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌کان یان بینه‌ری ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان ده‌توانن له هه‌مان خوله‌کی یه‌که‌می ڕووداوه‌کان هه‌موو وێنه‌کان ببینن و پێویستی به هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کیش نییه و ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن له ئاستی ڕووداوه‌که تێبگه‌ن.
ئه‌م ڕۆڵه گرنگه له‌م ڕوودا یه‌کجار زیادی کردووه و به ئاستێک گه‌یشتووه که زۆربه‌ی کاره‌ساته‌کانی به‌ره‌کانی شه‌ڕ و کاره‌ساته سروشتییه‌کان به‌ر له هه‌رچی شته به شێوه‌ی وێنه بڵاو ده‌بنه‌وه. له‌م نێوانه‌دا کاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشانیش له‌م یاسایه جیاواز نه‌بوو، واتا ئێمه هه‌موومان به‌ر له‌وه‌ی هیچ هه‌واڵێک به نووسراوه به ده‌ستمان بگات وێنه‌کانی بومه‌له‌رزه‌که به ده‌ستمان گه‌یشت و له ڕووی وێنه‌کانه‌وه توانیمان له ئاستی کاره‌ساته‌که تێبگه‌ین که بووه هۆی کوژرانی زیاتر له ۵۰۰ کورد له پارێزگای کرماشانی سه‌ر به ئێران.
له کاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشانیش ڕێک ئه‌م بابه‌ته ڕووی دا و زۆربه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له ئاستی ئێران و جیهان و هه‌رێمی کوردستان بڵاو بوونه‌وه له لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی وێنه‌گری سنه‌ییه‌وه گیرابوون. ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه بریتی بوون له هونەرمەندان سه‌ید له‌تیف حسه‌ینی نه‌سه‌ب، سه‌ید موسلح پیرخزرانیان، نه‌وید سه‌یدمورادی، ئاریان نه‌سروڵاهی، موبین په‌یمانکار، فه‌رشید ئه‌رده‌ڵان و که‌یوان فیروزه‌یی.
وێنه وێنه‌گرانی کورد له سنه له زۆربه‌ی مێدیاکانی ئێران و جیهان بڵاو بوویه‌وه و ده‌نگی دایه‌وه و ڕه‌نگه به هه‌زران جاریش له لایه‌ن خودی شارۆمه‌ندانی کورد له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کرایه‌وه تاکوو خه‌ڵک گشتی به دیتنی وێنه‌کان ئاگاداری دۆخی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که بن.
مێژووی وێنه‌گریی کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا به‌ڵام مێژووی وێنه‌گریی مێدیایی نوێیه و چه‌ند ساڵێکه که مێدیا کوردییه‌کان گرنگی تایبه‌ت به‌م لقه له هونه‌ری وێنه‌گری ده‌ده‌ن. یه‌که‌مین وێنه‌گرێکی کورد که‌له کوردستاندا که ستۆدیۆی وێنه‌گرتنی دامه‌زراند و هونه‌ری فۆتۆو وێنه‌گرتنی له‌ناو کوردا بڵاو کرده‌وه و وێنه‌گرتنی کرده پیشه‌یه‌ک بۆ خۆی، ی "محه‌مه‌د یووسف سدیق غه‌زنه‌وی له ١٨٩٤ – ١٩٦٤".بوو.
محه‌مه‌د یوسف غه‌زنه‌وی، خه‌ڵکی شاری ئاکرێ بووه و له سه‌ره‌تادا له به‌غدا ژیاوه و پاشان چووه‌ته مووسڵ و له کۆتاییدا له ئاکرێ نیشته‌جێ بووه و ستۆدیۆیه‌کی وێنه‌گرتنی له‌وێ کردۆته‌وه. زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و هندی زانیوه.
به‌م شێوه‌یه له ساڵی "١٩١٢" به‌ولاوه محه‌مه‌د یوسف غه‌زنه‌وی، یه‌که‌مین کورده که کامێرای وێنه‌گرتنی خۆی و ستۆدیۆی وێنه‌گرتنی له‌کوردستاندا دامه‌زراندبێت.
شایانی باسه که پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌مه ۱۹ی سه‌رماوه‌ز پیشانگایه‌ک بۆ نیشاندانی نه‌هامه‌تی خه‌ڵک له بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان له شاری سنه، ده‌ستی به کار کرد.