کانونی یه‌که‌م 12, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵی وەرزشی

خانمە وەرزشوانی کەمئەندامی ئێرانی یەکەم میدالیای زێڕی کاروانی ئێران لە پێشبڕکێکانی پارائاسیایی لاوانی ئیماراتی بەدەست هێنا.

فاتمە نەسیری وەرزشوانی کەمئەندامی بەشداری ئەو خولەی پێشبڕکێکان توانی یەکەم میدالیای زێڕی کاروانی ئێران لە لقی هاویشتنی نێزە بەدەست بێنی.سێهەمین خولی پێشبڕکێکانی پارائاسیایی لاوان لە ٨ هەتا ١٤ی دیسەمبەر لە ئیمارات بەڕێوە دەچێ.

تیمی شەترەنجی ئێران لە ڕکابەرییەکانی ئۆلەمپیادی شەترەنجی ژێر١٦ساڵانی جیهان ئەمرۆ سێ شەممەو لە خولی دووهەمی ئەو پێشبڕکێیانە بەئەنجامی سێ بە یەک تیمی قەزاقستانی بردەوە.

ئەو خولەی ئۆلەمپیاد بەئامادەبوونی سی تیم لە٢٥وڵاتی جیهان لە رۆژی رابردوو(دووشەممە) وە لەشاری ئەحمەدئاباد و لە نۆ خول بەشێوازی سوئیسی دەسپێکرا. لە وڵاتی میواندار سێ تیم بەشداری ئەو ڕکابەرییانە بووە.

تیمی تۆپی پێی پێنج کەسیی ئێران، پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا لە کوالالامپوری مالزیای بەسەرکەوتن بەسەر تیمی کۆریای باشوور دەسپێکرد.

تیمی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە و لە رۆژی یەکەمی ئەو پێشبڕکێیانە توانی لە گرووپی بی بە سێ گۆڵ لە تیمی کۆریای باشوور بباتەوە.

پێشبڕکێکانی تۆپی پێی پێنج کەسیی پاڵەوانەتی٢٠١٧ی ئاسیاو هەڵبژاردنیی مۆندیالی٢٠١٨ی ئیسپانیا لە شاری کوالالامپوری ناوەندی مالزیا خەریکە بەڕێوە دەچێ.