پلەی یەکەمی قوتابیانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی جیهانی حسێبی زەینی
کانونی یهکهم 12, 2017 16:16 Asia/Tehran
قوتابیانی ئێرانی لە بیست ودوهەمین خولی پێشبڕکیکانی جیهانی حسێبی زەینی یا حسێبی بە چۆرتکە ناسراو بە " یو سی مس " لە مالیزیا پلەی یەکەمیان بە دەس هێنا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ سێ شەممەی هەواڵدەری سەداوسیما ، لەم خولە لە پێشبڕکیکان کە دوو هەزارو دووسەد کەس لە سی وپێنج وڵات بەشداریان کردبوو، قوتابیانی ئیرانی توانیان پلەی یەکەم بەدەس بێنن.
قوتابیانی بەشداری کار لە پێشبڕکیکانی جیهانی حسیبی زەینی بە دوو سەد پرسیار لەماوەی هەشت دەقە وەڵامیان دایەوە. بەرنامەی حسێبی زەینی بەرنامەیەکی تاکانەیە بۆ گەشەکردن کە لەساڵی هەزارو نۆسەدو نەوەدوسێ دروست کرا، ئەم بەرنامەیە بە کەڵک وەرگرتن لە سیستمێکی موحاسبەی نۆژەن کەرەوە بە دەکار هێنانی چورتکە دەبێتە هۆی گەشەی مێشک بە" نێوگوێ چەپ ونێو گوی ڕاست" بەشێوەی هاوکات.