۶۷ به‌رهه‌م چوونه به‌شی کۆتایی فستیڤاڵی چیرۆک نووسیی بانه
به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵی چیرۆکی بانه ڕایگه‌یاند که یه‌ک هه‌زار و ۶۸ به‌رهه‌م به دوو زمانی کوردی و فارسی به ده‌ستی ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که گه‌یشت که له‌م نێوه‌دا ۶۷ به‌رهه‌م هه‌ڵبژێردران و به‌شداریی کێبه‌رکێکان ده‌که‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د سدیق که‌ریم پور به ئاژانسی مێهر له‌مباره‌وه وتی: ۱۱مین خولی فستیڤاڵی چیرۆکی بانه به دوو زمانی فارسی و کوردی له به‌شه‌کانی گه‌وره‌ساڵان و منداڵان و وتار به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و گوتیشی: یه‌ک هه‌زار و ۶۸ به‌رهه‌م به دوو زمانی کوردی و فارسی به ده‌ستی ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵه‌که گه‌یشت که له‌م نێوانه‌دا ۶۷ به‌رهه‌م هه‌ڵبژێردران و به‌شداری کێبه‌رکێکان ده‌که‌ن. که ۶۰ به‌رهه‌میان چیرۆکی گه‌وره‌ساڵن و ۷ به‌رهه‌می منداڵانه‌ش کێبه‌رکێ ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له میانه‌ی فستیڤاڵه‌که ۶ وتاری ئه‌ده‌بی ده‌خوێندرێته‌وه.
که‌ریم پور وتی: له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که له فه‌تاح ئه‌میری چیرۆک نووسی کورد و حسه‌ین میرعابدینی ڕۆمان نووسی ناسراوی فارس ڕێز ده‌گیردرێت. ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جار بانگهێشتی که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتمان کردووه که به‌شداری فستیڤاڵه‌که بکه‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به داوه‌ره‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که وتی: له به‌شی ئه‌ده‌بی فارسی محه‌مه‌د ڕه‌حیمیان، ناسر یه‌زدانی و ئۆمێد ڕه‌حمانی داوه‌ری ده‌که‌ن و له به‌شی کوردی موراد ئه‌عزه‌می، ئه‌مجه‌د غوڵامی و محه‌مه‌د سدیق که‌ریم پور داوه‌رن. هه‌روه‌ها له به‌شی وتار مه‌سعوود بینه‌نده، فواد جیهانی و فریا یونسی داوه‌رن و له به‌شی منداڵان نه‌سرین جه‌عفه‌ری، له‌یلا ساڵحی و شه‌ریف محه‌مه‌دی داوه‌ری به‌رهه‌مه‌کان ده‌که‌ن.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: به‌ڕێوه چوونی ئه‌م فستیڤاڵه بووته هێمایه‌کی فه‌رهنگی بوونی خه‌ڵکی شاری بانه. پێویسته که ئێمه به‌رهه‌م فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئه‌م شاره شانبەشانی کاری بازه‌رگانی کردن په‌ره‌ی پێبده‌ین.
شایانی باسه که ئه‌م فستیڤاڵه به دوو زمانی کوردی و فارسی له به‌شی چیرۆکی منداڵان، میرمنداڵان و گه‌ره‌ساڵان و به‌شی وتار له میانه‌ی ڕۆژانی ۲۱ تاکوو ۲۳ی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه ده‌چێت.