کانونی یه‌که‌م 13, 2017 16:14 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵێکی وەرزشی

بەدەست هێنانی زێرێک و دوو زیو لە لایەن وەرزشوانی کرماشانی لە کێبەرکێکانی پارائاسیایی لاوان.

سەرۆکی لیژنەی وەرزشی گیانبازان و کەمئەندامانی پارێزگای کرماشان باسی درەوشانەوەی وەرزشوانانی کرماشانیی بەشداری ململانێکانی پارائاسیایی لاوانی کرد بە دەست خستنی میدالیایەکی زێرو دوو زیوی دیکە.

عیزەتووڵڵا پەڕنیان ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ڕایگەیاند: موحەممەد تاها بەیگ ڕەزایی لە ڕاکردنی مەیدانی دا میدالیای زێڕی بردەوەو ئەشکان چراغی لە ڕاکردنی مەیدانی داو فەرزین نورییش لە هەڵگرتنی قورسایی دا توانییان میدالیای زیو دەست بخەن.

کێبەرکێکانی هەڵبژاردەی تیمی نیشتیمانیی فلورباڵ لە ئەسفەهان دەستی پێ کرا.

کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی وڵات و هەڵبژاردەی تیمی نیشتیمانیی فلورباڵی پیاوان ڕۆژی چوارشەممە لە ئەسفەهان دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، لەم کێبەرکێیانەدا تیمەکانی حەوت پارێزگای وڵات لە دوو گروپ دا لە وەرزشگای ئازادی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەسفەهان دا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پێکەوە ململانێ دەکەن. لە گروپی یەکی ئەم کێبەرکێیانەدا تیمەکانی تاران، زەنجان و مازەندەران و لە گروپی دوو دا تیمەکانی ئەزەربایجانی ڕۆژهەڵاتی، قوم، ئەسفەهان و کوردستان جێگیرن.

بۆ یەکەمجار لە ئەلبۆرزدا کێبەرکێکانی زۆرانی پاڵەوانەتی بەڕێوە چوو.

بۆ یەکەمجار لە پارێزگای ئەلبۆرزدا کێبەرکێکانی زۆرانی پاڵەوانەتی بە میوانداریی شارستانی کەرەج بەڕێوە چوو. سەرۆکی کۆڕی زۆرانی ئەلبۆرز ڕۆژی چوار شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: کێبەرکێکانی هەڵبژاردەی زۆرانی پاڵەوانەتیی پارێزگاکە لە یانەی زۆرانی کەرەج دا، بە گوێرەی دوا یاساوڕێسای یەکێتیی جیهانیی زۆران بەڕێوە چوو. ناوبراو وتیشی: زیاتر لە سەدوسی وەرزشوان لە ئاستی تازەلاوان، لاوان و گەورەکان لە پێنج کێش دا پێکەوە ململانێیان کرد.