درەوشانەوەی قوورسایی هەڵگرانی گەنج بە دەستخستنی ٤ میدالیای ڕەنگامە
قوورسایی هەڵگری کێشی ٨٨ کیلۆ گرامی ئێران پلەی پاڵەوانەتی لە یارییەکانی پارائاسیایی گەنجانی دەستخست.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنیری نیردراوی هەواڵدەری ئیسنا لە ئیمارات، ، لە درێژەی یارییەکانی پارا ئاسیایی گەنجان لە ئیمارات، ئێواڕەی ئەمڕۆ لە کێشی ٨٨ کیلو گرام محەممە ئەمین ساکت بە بەرزکردنەوەی قوورساییەکانی ١٢٠،١٣٥و ١٤٠ کیلو گرام میدالیای زێری دەستخست و لە سەر سەکۆی پاڵەوانی راوەستا.
لە کێشی ٧٢ کیلو گرام عەلی عابیدی سەرەتا توانی قوورسایی ٧٠ و ٨٥ کیلو گرام بەرزکاتەوە ،بەڵام لە هەوڵی سێهەمی دا دەرەقەتی قوورسایی ٩٥ کیلوگرام نەهات و بە ڕێکوردی ٨٥ کیلو گرام پلەی جێگری پاڵەوانیەتی دەستخست.
هەر لەم لقەدا سەعید ئەسکەندەرزادە دوای ناکامبوونی لە بەزاندنی قوورساییەکانی ٨٠ و ٨٥ کیلوگرام سەرکەوت و بەریکۆردی ٨٥ کیلو گرام و نەک لەبەر کێشی زۆرتر لە چاو عابدی پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد .
لە کێشی ٧٢ کیلو گرام فەرزین نوری بە رێز قوورساییەکانی ٨٠، ٩٣ و ٩٩ کیلوگرامی بەزاند و میدالیای زێوی دەستخست.