کانونی یه‌که‌م 17, 2017 11:45 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی تیمی جۆدۆی نابینایان و کەم بینایانی ئێران لە ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی تورکیا

تیمی جۆدۆی نابینایان و کەم بینایانی ئێران لە ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی تورکیا بە دەس خستنی دوو میداڵیای زێڕ، دوو زیو و دوو برۆنز بوو بە یەکەم.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ تیمی جۆدۆی نابینایان و کەم بینایانی ئێران لە کێشی ١٠٠ و سەروی ١٠٠ کیلۆگرامدا میداڵیای زێڕ، لە کێشی ٦٦ و ٩٠ کیلۆگرامدا میداڵیای زیو و لە کێشی ٦٠ و ٧٣ کیلۆگرامیشدا میداڵیای برۆنزی بە دەس هێنا.

تیمی جۆدۆی نابینایان و کەم بینایانی ئێران لە ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی تورکیا بە ٧ وەرزشوانەوە بە شداری کردبوو و پاش ڕکابەرایەتیی لەگەڵ تیمەکانی تورکیا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کازاخستان، کۆماری ئازەربایجان، یۆنان، ڕووسیا و هیندستان پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

سەرپەیڤ