سەرچەشنی جوامێری، جیهان پاڵەوان" تەختی"یە/ ١٧ بەفرانبار ڕۆژی وەرزشی تاران
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی ئەنجوومەنی ئیسلامی شاری تاران وتی:مەرام، پیاوەتی و جوامێری وەکوو تایبەت مەندی سەرەکی و هێمای کەسایەتی" غوڵامڕەزا تەختی" ئەوی نەک تەنیا لە تەشکی پاڵەوانیکی وەرزشی بەڵکوو وەکوو کەسایەتییەکی خۆشەویست و جەماوەری ، لە بیرو مێژووی هاوچەرخی وڵاتی دا تۆمار کردووە .
محەممەد جەواد حەقشناس لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی ١٧ بەفرانبار ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جیهان پاڵەوان وتیشی: ١٧ بەفرانبار ساڵڕۆژی کۆی دوایی هەژێنەریی بەڕێز تەختی وەکوو بە دەگمەن کەسایەتیی گەلێکە خاوەن خۆشەویستی تایبەت بووە لە نێوان هەموو نەوەکان ،دەڤەرەکان و چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان دا.
ئەندامی ئەنجوومەنی ئیسلامی شاری تاران وتی: لە زۆرخانە دا تەنیا بیر لە جەستە ناکەن و هێمای ئەم شوێنە مەرامە کەلەئاکام دا بە هۆی ئامادەبوون و چالاکیی لەم ناوەندە ، پیاوەتی و جوامێری خۆی دەردەخات.
حەقشناس وتی: پاڵەوانانێک کەلە زۆرخانە دان بە لەونێک وەک ئەستوونی خێوەتێکن کە گەرەکەکانی تاران پێکدەهێنن و زۆرخانە فێرکارییەکە بۆ هەڵس و کەوتیی جوامێرانە لە نێوان دانیشتووانیی گەرەکەکان کە نموونەی بەرچاوی ئەم ڕەفتاری جوامێرانە حەزرەتی عەلی (ع) وەکوو هێمای سەرەکی "پیاوەتی و جوامێری" ـیە.
خوالێخۆشبوو تەختی لەگەرەکی خانی ئاباد و لەیەکێ لە زۆرخانەکانی بەناوبانگیی دا ژیانی وەرزشی خۆی دەستپێکرد،سەرەتا لە ئاستی تاران و پاشانیش لەئاستی میللی دا درەوشا و بە گرتنی مێدالیای جۆر بە جۆری جیهانیی لە ڕکابەرییەکانی ئۆلەمپیک و جیهانی وەکوو یەکێ لە هێماکانیی زۆرانیی ئێران لە ئاست جیهان دا ناوبانگی دەرکرد.
تەختی بە گرتنی میدالیاکانی ئۆلەمپیک و جیهانیی هاوڕێ وەرزشڤانانی دیکەی وەک عەبدوڵڵای مۆوەحد وەرزشی زۆرانی ئێرانی کردەوەرزشی میللی وڵات.
هۆی جیاوازی خوالێخۆشبوو تەختی جیا لە ئامادەبوونی لە گۆڕەپانە وەرزشییەکان ،بەشدار بوونی لە دەڤەرەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە شێوەی چالاک بوو.هەربۆیە لە کۆمیسیۆنی فەرهەنگی ئەنجوومەنی ئیسلامی شاری تاران ڕۆژی ١٧ بەفرانباریان وەک ڕۆژی "پیاوەتی و جوامێری لە وەرزش" ، یان"ڕۆژی وەرزشی تاران" هەڵبژاردووە تا دەرفەتێک بێت بۆ ناسینی زیاتری گەنج و لاوەکان و نەوەکانی داهاتوو لە خوالێخۆشبوو " تەختی".