کانونی دوھەم 20, 2018 13:34 Asia/Tehran
  • جامی جیهانی پارائێسکی ، ڕکابەری نوێنەرانی ئێران لە کلاسیکی ٢٠ کیلومەتر

ڕکابەرییەکانی جامی جیهانیی پارا ئێسکی لە ئەمڕۆ وە لە ئەڵمانیا دەستپێدەکرێت و نوێنەرانی ئێران لە لقی کلاسیک ی ٢٠ کیلومەتر دا بەشداری دەکەن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، لە ڕکابەرییەکانی ئەمڕۆ نزیک ١٨٠ وەرزشڤان لە ٣٠ وڵات بەشداریان هەیە کە لە کلاسەکانی ڕاوەستاوە ، دانیشتوو، و نابینایان ڕکابەری دەکەن پێکەوە . هەر چوارنوێنەرەی ئێران یش ئەمڕۆ ململانی خۆیان دەستپێدەکەن حەسەن میرزا حسەینی  لە کلاسی دانیشتوو، ئەبو،فەزل خەتیبی و مەهدی حسەین زادە لە کلاسی ڕاوەستاوە و ئیلاهە قۆلی فەلاح لە بەشی نابیانایان بەرەو ڕووی غەنیمەکانی خۆیان دەبنەوە .

 عیسا ساوە شێمشەکی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارائیسکی، لە بارەی بەشداریی وەرزشڤانانی ئێرانی لە جامی جیهانی دا وتی:  وەرزشڤانانی ئێران بۆ یەکەم جار دوای یەک مانگ ونیو ڕاهێنان چوونەتە ڕکابەرییەکانی جامی جیهاینی کە ڕووداوێکی گەورەیە و هیوادارین بە گەییشتن بە هێلی کۆتایی بەرەبەشیی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی زستانی دەستبخەن.

ئەو وتیشی : وەرزشڤانە ئێرانییەکان تەنانەت گەر بڕیار بێت بەشێوەی بەرەبەشی پێشکەش کراو لە یارییەکانی پارائۆلەمپیکی زستانی دا بەشداریان هەبێت، دەبێ ڕکابەرییەکان تا کۆتایی ڕێگا ئەنجام بدەن .

 ڕکابەرییەکان سبەێنێ لە بەشی پاتیناژ دا بەڕێوە دەچێت. وەرزشڤانان دووشەممە پشوویەک ئەدەن و سێی شەممە لە بەشی  ١٢٠٠ مەتر پێکەوە ململانی دەکەن .