کانونی دوھەم 21, 2018 09:42 Asia/Tehran
  • یەکەمین بانگەشەی مێهرەجانی شانۆنامەی کوردی ڕوونوێنی کرا

ئەنجومەنی هونەرگەلی شانۆیی بۆکان لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، یەکەمین بانگەشەی مێهرەجانی شانۆنامەی کوردی ڕوونوێنی کرد.

ە پێی  ڕاپۆرتی  پەیامنێری مێهر، لە سەرەتای ئەو دانیشتنەدا کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، نوێنەری شاری بۆکان و فەرمانداری ئەو شارە و تاقمێک لە هونەرمەندانی ئاستی شار لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی شاری بۆکان بەڕێوەچوو، ڕەحیم عەبدولڕەحیم زادە کارناسی کاروباری هونەریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆکان و ئەندامی ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی مێهرەجانەکە وێرای ئاماژە بە گرینگی، دەسکەوت، تێچوو و ئامانجەکانی ئەو مێهرەجانە، مێهرەجانی شانۆی کوردی بە هەلێکی گەورە زانی بۆ بەشدارکردنی تەواو هونەرمەندانی کوردی بۆاری شانۆ لە جێ جێی ئێراندا.

لە درێژەی دانیشتنەکەدا دوکتۆر جەماڵ خوسرەوەی فەرماندار و دوکتۆر قەسیم عوسمانی نوێنەری شاری بۆکان لە گۆشەنیگای خۆیانەوە ڕوانیانە پۆتانسیەلی فەرهەنگی و لێهاتوویی شاری بۆکان و پێویستیی پاڵپشتی کردن لە چالاکییە فەرهەنگییەکانی ئەو شارە.

لە درێژەدا حوجەتولئیسلام محەمەد باقر کەریمی دوای گوێدان بە ڕاوبۆچوون و سکاڵای هونەرمەندانی شاری بۆکان سەبارەت بە هەلومەرجی کاری فەرهەنگی و ئەدەبی، وێرای بەرزنرخاندنی هەوڵی هونەرمەندانی بواری شانۆیی شاری بۆکان و بەڵێنیی پاڵپشتیی بۆ مێهرەجانی شانۆی کوردی، ڕایگەیاند کە لە پێناو کردنەوەی سینەما و کێشەکانی بواری سینەمایی، چالاکییە شانۆییەکان، کڕینی کتێب و دەستگیریی نووسەران و وێژەرانی کوردی پارێزگا تەواو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ.

هەروەها لەو دانیشتنەدا ئیدارەی پەروەردە، شۆڕای ئیسلامی شار، زانکۆی عیلمی کاربۆردی و زانکۆی پەیام نووری شاری بۆکان وێرای دیاری کردنی یارمەتییەکی ماڵی بە مێهرەجانی شانۆی کوردی، ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری کردنی ئەو مێهرەجانە ڕاگەیاند.

لە کۆتاییشدا، دوای دیاری کرانی ستافی ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی مێهرەجانی شانۆی کوردی، ئامادەبووان بە شێوەیەکی هێمایین بانگەشەنامەی ئەو مێهرەجانەیان واژۆ کرد.

خالد حەیدەری، ڕەزا شامی، ئەسعەد ئاسیابان، ڕەحیم عەبدولڕەحیم زادە و عەبدولڕەحمان عەزیزی لە لایەن فەرمانداری بۆکانەوە بۆ ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی مێهرەجانی شانۆی کوردی دیاری کران.

شایانی باسە لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگەشەنامەی ئەو مێهرەجانە بۆ ڕاگەیاندن و بەشداریی لایەنگرانی هونەری شانۆنامەنووسی بە شێوەی فەرمی بڵاو دەبێتەوە.