هەواڵی وەرزشی
درەوشانەوەی لاوانی ژیمناستیککاری هۆنەریی ئێران ، لاوانی ژیمناستیککاری هۆنەریی ئێران لە کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی هۆنگ کونگ گەیشتنە فیناڵی بەشی تاکەکەسی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون و بە گێڕانەوە لە فێدراسیونی ژیمناستیک، لە یەکەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی ژیمناستیکی هونەری نێونەتەوەیی هونگ کونگ ، ڕەزا پەڵەوان زادە ؛ ئومیدی ئاینە بەند ؛ مەهدی ئولفەتی ، ئەمیر عەلی قارەمانی و ئارمین وەتەنخاە بە وەدەس هێنانی ئیمتازگەلێک گەیشتنە فیناڵی بەشی تاکەیی . کێبەرکێیەکانی فیناڵی ژیمناستیکی هونەری نێونەتەوەیی هۆنگ کۆنگ سبەینێ دووشەمە بەڕێوە دەچێت . ئامادە بوونی 12 وڵاتی بیانی لە کێبەرکێیەکانی جامی تەختی . دوازدە وڵات لە کێبەرکێیەکانی نێونەتەوەیی زۆرانبازی فەرەنگی جامی تەختی بەشداری دەکەن . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕلدیو تەلەفیزیونی ئێران و بە گێڕانەوە لە فدراسیونی زۆؤانبازی سی و هەشتەمین خولی کێبەرکێیەکانی نێونەتەوەیی زۆرانبازی فەرەنگی جامی تەختی کە وەک گەڵاڵەی سیستەمی ڕەنکینگی یەکیتیی جیهانی زۆرانبازی دێتە ئەژمار 5 و 6 بەفرانبار لە بەندەری ماهشەر بەڕێوە دەچێت تا ئێستا وڵاتانی کوبا فەنڵاند ڕۆمانی کازاخستان گورچستان قرقیزستان و ئیتالیا بۆ بەشداری لەو کێبەرکێیانە ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند .
ناردنی 3 بایسکڵ سواری کەم ئەندام بو کێبەرکێیەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیایی مالزی
سێ بایسیکل سواری کەم ئەندام بۆ بەشداری لە کێبەرکێیەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا 22 ڕێبەندان چوون بۆ مالزی و کێبەرکێیەکان لە 27 ڕێبەندان دەسپێکراڕ و تا یەکەمی ڕەشەمە درێژەی دەبێت . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا کێبەرکێیەکانی بایسیکڵ سواری پاڵەوانیەتی ئاسیا لە 27 ڕێبەندان لە مالزی دەس پێی دەکرێت و تا یەکەمی ڕەشەمە درێژەی دەبێت .