کانونی دوھەم 22, 2018 16:03 Asia/Tehran
  • تیرو پشکی کێبەرکێکانی  جامی جیهانی توپی پێ هونەرمەندان  ئەنجام  درا

تیمی توپی پێ هونەرمەندانی ئێران خەنیمەکانی خۆی لە چوارەمین خولی کێبەرکێکانی جامی جیهانی ناسی .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  پەیامنێری مێهر ؛  ڕێ و ڕەسمی تیروپشکی  چوارەمین خولی جامی جیهانی توپی پێی 7 کەسەی هونەرمەندان بە ئامادە بوونی  کۆڕێک  لە وەرزشوانان و هونەرمەندانی ناوخۆیی و بیانی  لە هۆڵی کۆبوونەوە ی نێونەتەوەیی  دوورگەی  کیش  بەڕێوە چوو . لە و  کێبەرکێیانەدا  جگە  لە  ئێران  دوازدە وڵات لە بەژە جۆراوجۆرەکانی جیهان  بەشدارن و   کێبەرکێ دەکەن  . ئەو کێبەرکێیانە  لە  پێنجەم  هەتا  سێزدەهەمی  ڕەشەمە  لە یاریگەی  ئولەمپیکی  کیش  بەڕێوە دەچێت .ریز بەندی  قۆناخی سەرەتایی  ئەو یاریگەلە   بەم جورەیە :

گرووپی ئەی : برازیل  مەجارستان  ئاڵمان  ئەرمەنستان

گرووپی  بی :  ئێران تورکیا  ژاپۆن  کۆماری ئازەربایجان

 گرووپی  سی : ڕومانی  ئیسلوونی  ڕووسیا  پوڵەندا  سووئید

داهاتی  ئەو کێبەرکێیانە  بە هاوئاهەنگی    ئەرکانی   دیەی  وڵات  خەرجی  ئازادی  زیندانیەکان  دەکرێت .  شیاوی  باسە  تیمی  ئافرەتانی هونەرمەندی  ئێران  لە دیداری دۆستانەی لە گەڵ  تیمی  هەڵبژرادەی  ئافرەتانی  دوورگەی  کیش  چوونە  گۆڕەپان  کە ئەو  کێبەرکێیە  بە ئاکامی  5 بە سیفر  بە سوودی  تیمی  هونەرمەندان  کۆتایی پێی هات  . ئەمڕۆ دووشەمەش دیداری  دوستانەی  نێوان تیمەکانی  هەڵبژاردەی   هونەرمەندانی  ئێران  و جیهان  لە گەڵ  تیمی     ئیستقلالی تاران  لە کاتژمێر  4 و سی خولەک  بەڕێوە دەچێت .  باشگای  هونەرمەندانی  ئێران  بناغەدانەری  بەڕێوە چوونی  ئەو کێبەرکێیانە  لە ئاستی  جیهانیە  کە  چوارەمین  خولی خۆی مانگی  ڕەشەمە  تێپەڕ دەکات .