شوبات 06, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • هۆنەری سینەما لە تیشکی شۆرشی ئیسلامی

هۆنەری سینەما، بەرچاوترین هۆنەری ئێرانی لە چەند دەهەی دوای شۆرشی ئیسلامییە و ئەم هۆنەرە لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران، وەکوو هۆنەری یەکەمی ئێرانییەکان ناوبانگی دەرکرد و ناسێندرا و خۆشەویستی ئەو لە ساڵانیی دوای سەرکەوتنی شۆرش،لەگەڵ هیچکام لەهۆنەرەکانی دیکە بۆ هەڵسەنگاندن نابێت .

 

سینەما، لە ڕەویشت و بیرو هزری ئیمام خۆمەینی (رە) وەکوو یەک لە نۆێنگەکانی ژیار ناسێندراوە و دەبێ لە خزمەتی ڕاهێنانیی خەڵک دا بێت . هەر بۆیە  لە ساڵانی دوای سەرکەوتنی شۆرش ، لە سینەما وەکوو میدیایەک بۆ لێکدانەوە ، قووڵتر کردنەوە و پەرەی ستراتژیاکانیی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسی کەڵکوەردەگرن و بەشداری لە کۆرە جەژنەکانی جیهانی وەک دەرفەتێکە بۆ ئامانجە بەرچاوەکانیی خۆی دەزانێت . بە هێزکردنەوەی دیپلۆماسی فەرهەنگی و برەودانی ڕوانگەی پڕبایخ و پێشکەوتووی کلتوری ئێرانی- ئیسلامی، لە وینەی ئەنجامەکانیی ئەم بروایەیە کە ئامادەبوونی نێو دەوڵەتی لە وێنەی ئەولەویەتەکانیی بەرنامە داڕێژەرانی سینەما لە ئێران دایە .

ئامادەبوونی بنیاتنەری ئافرەتان لە سینەما دوای شۆرش - هیمایەک لە فیلمی ویلاییەکان

 

دوای دەسپێکرانی شەڕی داسەپاو لە ساڵی ١٣٥٩(١٩٨٠) و هاتنی دەنگی  فڕۆکە عێراقییەکان لە ئاسمانی تاران و چەند شاری گەورەی دیکەی ئێران، وەرزێک لە میژووی  هاوچەرخیی ئێران دەستیپێکرد کە  یەک لە پرپیت ترین ناوەڕۆکەکانیی بۆ سینەمای ئێران بە خەڵات هێنا. سینەمای  ئێران کە تا پێش لە سەرکەوتنیی شۆرش بە هۆی بە هۆی نەبوونی بۆنەکان، لە حەنای  یەکێ لە گرنگترین و سەرەکیترین ژانێرەکانی سینەما یانێ " سینەمای شەڕ"  خەمسارد بوو ، دوای ئەم ڕووداوە نزیک بە سێی دەهە، بەشێکی سەرنج راکێشی بەرهەمەکانیی تەرخان داوە بە سینەمای شەڕ.

فیلمی سینەمایی حکایەتی عاشقی

 

شەڕ و بەرەڤانی پیرۆز بە هۆی سەپێندرانی بە سەر گەلی ئێران و هاتنە ئارای باسی  بەرەڤانی و پاراستنی وڵات، بووە هۆی ڕووکردنیی فیلم چێکەران و هۆنەرمەندانی ئێران بەم پرسە. شەڕ لەگەڵ کات بە کاتی ژیانی خەڵکی ئێران گڕێدرا و سینەمایش پتر لە هەر هۆنەرێکی دیکە لە خزمەت شەڕدابوو.لیستەی دوورو درێژەی ئاسەواری درەوشاوەی سینەمایی بە ناوەڕۆکی شەڕی داسەپاو و نیشان دانی دلێری و بەجەرگی خەباتکاران و خەڵکی ئێران لە هەر چین و توێژ و ڕەگەز و دین و ئایین، زیاتر لە هەر شتێکی تر نیشاندەریی تێگەییشتن و ناسیاری سینەماکارانیی ئێران لە گرنگایەتی شەڕی داسەپاو لە مێژووی هاوچەرخی ئێرانە.

بەشێک لە فیلمی سینەمایی ڕۆژێک له بەرەشەڕ

 

یەکێ لە خالە هەرە گرنگەکانیی سینەمای ئێران کە ڕەنگە بۆ هەڵسەنگاندنی، کەمتر وڵاتێک بتوانین لەم بوارە دا بە سەرتر بزانین، ئامادەبوونی پڕ ژمارەی فیلمە ئێرانییەکان لە ڕووداوەکانی سینەمایی و دەستخستنی خەڵاتی بە بایخی سینەماییە.لەم بوارە دا دەکرێ بلێن هیچ ڕووداوێکی سینەمایی نابینین کە فیلمی ئێرانی و فیلمسازی ئێرانی لەو دا بەشداریان نەکردبێت.هەگبەی  شانازییەکانیی سینەمایی ئێران لێوانلێوە لە خەڵاتەکانی سینەمایی   لە "ئۆسکار" ەوە کۆرە جەژنی" کەن " و درەوشاوەیی سینەماکارانیی ئێرانی لە کۆرە جەژنە سینەماییەکان، وەک کردەوەیەکی ئاسایی لێهاتووە .

ئەکتر و دەرهێنەری ئێرانی لە کۆرە جێژنی کەن

 

سەرپەیڤ