شوبات 10, 2018 13:16 Asia/Tehran
  • وەرزشوانانی کۆریای باکوور خەڵاتی سامسۆنگیان قەبووڵ نەکرد

وەرزشوانانی کۆریای باکوور ئامادە لە ئۆلەمپیکی زستانیی"پیونگ چانگ" ی کۆریای باشوور دوێنێ هەینی ڕایانگەیاند، ئامادەنین مۆبایلی پێشکەشکراوی کۆمپانیای سامسۆنگی ئەو وڵاتە بەمەرج وەربگرن.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، بەرپرسانی بەڕێوە بردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی٢٠١٨ی پیونگ یانگ بڕیارە بەخۆڕایی و بێ پارەوەرگرتن، مۆبایلی سامسۆنگی نۆتی هەشت بەدیاری بدەن بە هەموو بەشدارانی ئەو یارییانە ، بەم حاڵەوە ڕاگەیێندرابوو ئەو دیارییە بەبیانووی بایکۆت وسزا سەپێندراوە نێودەوڵەتییەکان بە وەرزشوانانی ئێرانی و کۆریای باکوور نادرێ.

بەڵام پاش دەسپێبوونی شەپۆلێکی ناڕەزایەتییەکان بەم کردە سووکێتی پێکەرانەی بەرپرسانی بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی پیونگ چانگ و کۆمپانیای سامسۆنگ، ڕاگەیێندرا، وەرزشوانانی ئێرانی و کۆریای باکوور ئامادە لە ئۆلەمپیکی زستانیی پیونگ چانگ دەتوانن لەماوەی مانەوەیان لە ئۆلەمپیکی زستانی، لەو مۆبایلانە کەڵک وەربگرن و لەکاتی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان، مۆبایلەکە بدەنەوە.

وەرزشوانانی ئێرانی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ئامادەنین ئەو مۆبایلانە وەربگرن.

پرسی بێ ڕێزیی کۆمپانیای سامسۆنگ بە وەرزشوانانی ئێرانی و کۆریای باکووری بەشدار لەئۆلەمپیکی زستانیی پیونگ چانگ کە لەدژ ڕۆحی ئۆلەمپیکە، لەگەڵ شەپۆلێکی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە ناوخۆی ئێراندا بەرەوڕوو بوو تابەوجێگە کە محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی پێنج شەممە هەڕەشەی کرد، بێتوو کۆمپانیای سامسۆنگ داوای لێبوردن لە ئێران نەکات، چیتر مۆبایلی سامسۆنگ بەکارناهێنێ.

هەڕەشەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەسبەجێ کرا بە کەمپەینی"نا بۆ بەرهەم و کاڵاکانی سامسۆنگ" لە ئێراندا.

محەممەد جەوادی ئازەری جەهرۆمی وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێرانیش ڕایگەیاند: ئەگەر کۆمپانیای سامسۆنگ داوای لێبوردن نەکا پێش دەگیردرێ بە هاتنی مۆبایلی چێکراوی ئەو کۆمپانیایە بۆ ئێران.

یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی٢٠١٨ی پیونگ چانگ لە رۆژی هەینییەوە دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ