کۆرە جەژنی نێودەوڵەتی خوارزەمی
کۆرە جەژنی خوارزەمی نێوی کۆرەجەژنێکی زانستیە لە ئێران کە لە ساڵی ١٣٦٦ هەتاوی بە شێوەی نێودەوڵەتی دەستی بەکار کردووە.
لەم سی و یەکەمین کۆرە جەژنیی نێو دەووڵەتی خوارەزمی ١٣٣ گەڵاڵە لە لایەن زانستوەرانی ٤٠ وڵاتی جیهان و ٣٧٧ گەڵاڵە لە پێنج تەوەری زانستی توێژینەوەکانی بناغەیی، تویژینەوەی بە کردەوە ، گەڵالەکانیی پەرە و داهێنان و نۆژەنکاری، هەژدە تاقمی پسپۆری و گەڵاڵە سەرکەوتووەکان لە وەبەر هێنانی نیشتمانی لە لایەن توێژینەرانەوە ئاراستەی دەبیر خانەی کۆرە جەژنەکە کراوە.
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی سی و یەکەمین کۆرە جەژنیی نێو دەووڵەتی خوارەزمی ، بە باسکردنی ئەم بابەتە کە ئێرانی گەورە بە درێژایی میژوو سەرچاوەی ژیار ، عیلم و زانست بووە ، وتی: زانکۆ بەردەوام لە گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان دا ڕۆڵی سەرەکی بووە و هەیەتی.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە ئامادە بوون لە کۆری خاوەنانیی عیلم و هەڵبژاردەکانی کۆرە جەژنی نێو دەوڵەتی خوارەزمی ، وتی: ئێران وڵاتێکە کە لە دوو برگە دا پێش لە ئیسلام و پاش ئیسلام ڕۆڵی بە بایخی بووە لە وەبەر هێنان و گەشەی عیلم و بەدیهێنان و ڕاهێنانی ژیاری مرۆڤانی دا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: پێش لە ئیسلام لە ئێرانی کەونارا خاوەنبیران، زانایان، هۆنەرمەندان، نژیار ڤانان و زانایان بە خولقاندنیی ژیارێکی شیاوی ململانێ لەگەڵ ژیارە گەورە و کەوناراییەکانی ئەو سەردەمانە وەکوو مێسر، چین ویونان، وڵاتی ئێرانیان کردە نوێنگەی ئەندێشە ، قسە، بەرنامە و ناوەندەکانی زانستی پایەبەرز لە ئاست جیهانی ئەو سەردەمە دا .
کۆرە جەژنی نێو دەوڵەتی خوارەزمی هەموو ساڵێک بۆ ناسکردن و ناساندنی بلیمەتان و لێهاتووەکانی سەرتر لە گۆڕەپانیی زانست و تیکنۆلۆژیا و پشتگری لەوان بۆ ئامادە کردنیی بوارەکانی پێویست بە مەبەستی پەرەی چالاکییەکانی زانستی و تویژینەوەیی لە ئاست جیهان دا بەڕێوە دەچێت.
ناساندن و پشتگریی لە لێهاتوویەکانی سەرتر لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی زانستی و پیشەسازی، ڕێزگرتن لە پلەی باڵای توێژێنەران، داهێنەران، نۆژەن خوازان، و بەدی هێنانی بەستێنی باش بۆ هاوکارییەکانی زانستی و تێکنۆلۆژیای نیوان ناوەندەکانیی زانستی وتوێژینەوەیی نێو خۆ و دەرەوەی وڵات لە وێنەی ئامانجەکان و سیاسەتەکانی کۆرە جەژنی نێو دەوڵەتیی خوارەزمییە.
ئێران یەکەمین وڵاتی ناوچەکەیە کە لە دیمۆکراسی و جەماوەرسالاری کەڵکی گرتووە و لە بەڕێوە بردنیی هەڵبژاردنەکان دا پێشەنگە و نموونە و سەرچەشنی حکومەتی جەماوەرسالاری دینی ئاراستەی جیهان کردووە.