شوبات 25, 2018 18:41 Asia/Tehran
  • هەواڵی وەرزشی

سێ سەرکەوتن بۆ شەترەنج بازە ئێرانییەکان لە ڕکابەرییەکانی مۆسکۆ .

 نوێنەرایەتی ئێران لە پێنجەمین خولی ڕکابەرییەکانی نێو دەوڵەتی  شەتڕەنجی ئیرفلوتی مۆسکۆ دەستیان ڕاگەییشت بە سێ  سەرکەوتن و شکستێک . "محەممەد ئەمین تەبا تەبایی" لەم قۆناخە بەرامبەر شەترەنج بازی هیندی سەرکەوتنێکی بە بایخی دەستکەوت و بوو بە ٣.٥ ئیمتیازی.

 ئەم ڕکابەرییانە لە یەکەمی ڕەشەمە بە ئامادە بوونی ٩٤ شەترەنج بازی سەرتری جیهان لە بەشی ئازاد و بەڕەویشتی سوئیسی بە میوانداریەتی  مۆسکۆ دەستپێکراوە .

 

میدالیای زێری مەلایی لە جۆدۆی گرەند ئێسلەمی ئەڵمانیا

نوێنەری کێشی ٨١ کیلو گرامی جۆدۆی  ئێران  بە سەریەتی بەرامبەر نوێنەری فەرنسا میدلیای زێری ڕکابەرییەکانی جۆدۆی گرەند ئێسلمی دوسێلدۆرفیان بە خۆ تەرخان دا. لە درێژەی ڕکابەرییەکانی جۆدۆی گرەند ئێسلمی دۆسیلدۆرف لە ئەڵمانیا ، سەعید مۆلایی نوێنەری ٨١ کیلو گرامی ئێران لە ایری فیناڵ بەرامبەر ئالفا عۆمەر ژالۆ لە فەرەنسا و کەسایەتی ١٢٢ ڕێنکینگی جیهانی چووە سەر تاتامی و لە کۆتایی دا بەزەبری کاری بەرامبەر غەنیمی خۆی بە سەرکەوتن گەییشت و میدلیای زێری ئەم ڕکابەرییانەی خستە ملی .

 

 

بارسێلۆنا٦- خیرۆنایەک/ کامبەکی کاولکاری کاتالانەکان بە دەبێلی مێسی

 بارشیلۆنا لە عەوتەی بیست و چوارەمی لالیگا بەرامبەر خیرۆنا کۆرەجەژنی گۆڵی خستە ڕێ .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری دۆنیای وەرزش بارسێلۆنا لە حیوتەی بیست و چواری لالیگا لە کاژێر ٢٣ و ١٥ خوڵەک دا لە نیو کەمپ بەرەو ڕووی خیرۆنا بوویەوە .

 لە حآلیکدا کە بارسێلۆنا لە دەستپیکی یارییەکە بەتەواوەتی پەلاماری خۆی دەستپیکردبووتا یەکەم گۆڵ بوەشێنێت خیرۆنا توانی لە خولەک ٢ بە هۆی خەمساردی ئۆمیتیتی و تراشگێن گۆڵی یەکەمی یاری بوەشێنتە نێو دەروازەی شین و هەناری پۆشەکان بەڵام لە کەمتر لە ٢ خولەک دواتر سوارێز  دوا بە دوای پاسی مێسی ئەنجامی یارییەکەی کردە یەک- یەک. لە هاف تایمی  یەکەم دا مێسی دوو جاری تر خولەکی ٣٠ و ٣٧ گۆڵی وەشاند و دەبیکی کرد تا ئەم هاف تایمەیش  بە ئەنجامی سی بە یەک کۆتایی بێت .