ئادار 13, 2018 20:51 Asia/Tehran
  • لیگی هەڵکەوتەی تۆپی پێی ئافرەتانی بەم هەمدیسان بوو بە پاڵەوان

یاری دوو یانەی زەوب ئاهەنی ئەسفەهان وشارەداری بەم لە پێشبڕکێکانی حەوتەی کۆتایی لیگی هەڵکەوتەی تۆپی پێی ئافرەتان ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوەچوو هەتا ت یانەی بەم جارێکی تر ببێتە پاڵەوان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا لە حاڵێکدا کە ڕۆژی ڕابردو ودوشەممە تیمی زەوب ئاهەنی ئەسفەهان لە بەشداری کردن لە یاری حەوتەی کۆتایی پێشبڕکیکانی لیگی هەڵکەوتەی تۆپی پێی ئافرەتان خۆی کشایەوەو تیمی شارەداری بەم وەکووپالەوان ناسێندرا، بەڵام بە زەخت وگوشاری ڕێکخراوی لیگ بەهۆی هەستیارەتی بانی ئەم یاریە، یاری ئەمڕۆ بەڕێوە چوو کە زەوب ئاسنی ئەسفەهان بە قەبوڵ کردنی شەش گوڵ لە شارەداری بەم کۆتایی دا بە کاری خۆی لەلیگی هەڵکەوتەی تۆپی پێ ئافرەتان ولە پلەی پێنجەم ڕاوەستاو شارەداری بەمیش هەمدیسان دوای بیست وچوارکاژێر بوو بە پاڵەوان. دوو یاری بەجێ ماو لە حەوتەی کۆتایی خەرێکی بەرێوە چوونە.