ئادار 15, 2018 14:03 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران هەروا یانەی سەرەوەی تۆپی پێی ئاسیایە

لە نوێترین رەنگینکی فدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ "فیفا" هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران هەروا لە پلەی یەکەمی ئاسیادایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیسنا،  نوێترین  ڕیزبەندی هەڵبژاردەی تۆپی پێ لەلایەن  فیفا ڕاگەیەندرا و ئێران بە 792 ئیمتیازەوە هەروا لە پلەی یەکەمی ئاسیا و سی و سێیەمی جیهان دایە  . 

هەڵبژاردەی  تۆپی پێی ئێران لە ڕیزبەندی مانگی  فڤرییەی ساڵی 2018ی فیفاش بە بەدەست هێنانی 790 ئیمتیاز و پلەیەک بەرزبوونەوە لەچاو مانگی ڕابردووی زانستی لە جێگە و پلەی  سی وسێیەمی جیهان و لەسەرووی ریزبەندی ئاسیا دایە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ چوارەمین جاری بە دوای یەک  ئەم پلەیەی  پاراستووە.

لەم ڕیزبەندییەدا  هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئاڵمانیا، برازیل  و پورتوگال سێ هەڵبژاردەی جیهانە.

لە کیشوەری  ئاسیاش  ئێران ، ئۆسترالیا و ژاپۆن  سێ تیمی سەرەکین.

سەرپەیڤ