ئادار 17, 2018 12:03 Asia/Tehran
  • شەترەنجی جیهانیی بەغدا، هەڵکشانی خوداشناس بۆ پلەی سێهەم

لەکۆتایی خولی پێنجەمی شەشەمین خولی شەترەنجی جیهانیی عێراق کە لەبەغدا بەڕێوە چوو، شەترەنجبازی ئێرانی پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی تایبەتی پێشبڕکێکان، لە خولی سێهەمدا مامۆستای جیهانی مێرساد خوداشناس لەگەڵ مامۆستای مەزن ئازەر میرزایێف لە کۆماری ئازەربایجان ، کەوتە ململانێ و یارییەکە بەیەکسان و بێ بردنەوە کۆتایی پێهات.

ئەمساڵ یاریی نێوان مامۆستای جیهانی ئاریەن غولامی، و مراب گاگوناشویلی مامۆستای مەزنی گورجستانی بەیەکسان کۆتایی پێهات، ڕەزا مەهدەوی لەبەرامبەر سامح سادق مامۆستای فیدەی میسر بەیەکسان کۆتایی بەیارییەکە هێنا، سەیید کیان پورموسەوی توانی بەسەر سەعید ئەلتریحی لە عێراق سەرکەوێ و بورسا تەسلیمی لە ساڵح عەلی  فیدەی عێراقی بردەوە.

لەخشتەی پێشبڕکێکان، کۆنستانتین تارلۆف مامۆستای مەزنی ئۆکراینی بە٤.٥خاڵ بەتەنیا کەوتە سەرووی خشتەکە ومامۆستای مەزن ئازەر میرزایێف لە کۆماری ئازەربایجان و مێرساد خوداشناس لە ئێران بەچوار ئیمتیاز و جیاوازی، پۆئەن شکێنی دووهەم و سێهەمن. ئاریەن غولامیش بە چوار ئیمتیاز کەوتووەتە ریزی پێنجەمدا.