ئادار 17, 2018 12:03 Asia/Tehran
  • شمشێربازانی زانکۆی ئازاد، بوونە پاڵەوانی پاڵەوانان

خولی نایابی شمشێربازی بە پاڵەوانەتی تیمی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و بیمەی موعەلیم کۆتایی پێهات و زانکۆی ئازاد بوو بە پاڵەوانی پاڵەوانان.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە فدراسیۆنی شمشێربازی، حەوتەی کۆتایی خولی نایابی شمشێربازی دوێنێ هەینی لەهۆڵی شەهید کولاهدوزی تاران بەڕێوە چوو و تیمی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە ئەسلەحەی فلۆرەو ئەپەو بیمەی موعەلیم لە ئەسلەحەی سابر، پلەی پاڵەوانیان بەدەست هێنا.

لە ئەسلەحەی سابر تیمی بیمەی موعەلیم بەدەس خستنی ٤٢ ئیمتیاز پلەی پاڵەوانەتی ئەو ئەسلەحەی بەدەست هێنا. زانکۆی ئازادی ئیسلامی بە٣٨ئیمتیاز پلەی دووهەمی بەدەست هێناو تیمی ئارەشی مازەندەران و ئاترا ئۆرتۆپەدی ورمێ، بوو بە سێهەم.

لەبەشی ئەسلەحەی ئەپە زانکۆی ئازادی ئیسلامی بە٤٩ خاڵ بوو بە پاڵەوان، بیمەی موعەلیم بە٤٧ئیمتیاز دووهەم و تیمەکانی خانەی شمشێربازی هەمەدان و ئاکادێمی شمشێربازیی ئەردەبیل بەهاوبەش پلەی سێهەمیان بەخۆ تەرخان دا. لە بەشی ئەسلەحەی فلۆرەش، زانکۆی ئازاد بە٤٢خاڵ بوو بە پاڵەوان. بیمەی موعەلیم بە٣٨ئیمتیاز توانی پلەی دووهەم بەدەست بێنێ. هەروەها دوو تیمی خانەی شمشێربازیی هەمەدان و خەییام ئاسان، پلەی سێهەمیان بەخۆتەرخان دا.

بەگشتی ڕکابەرییەکانی سێ ئەسلەحە، زانکۆی ئازاد بە ٢٨٠ئیمتیاز بۆ پێنجەمین ساڵی بەدوای یەک پلەی پاڵەوانی پاڵەوانانی بەدەست هێنا. بیمەی موعەلیم بە٢٦٠ئیمتیاز بوو بە دووهەم و خانەی شمشێربازیی هەمەدان بە١٢٠ئیمتیاز پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.