ئاڵبۆمی نوێی یه‌دوڵڵا شوکری ڕوونێنی کرا
ئاڵبۆمی نوێی یه‌دوڵڵا شوکری دوێنێ ئێواره له لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان و به به‌شداری لاینگرانی مۆسیقای کوردی ڕوونوێنی کرا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاسێتی "کێ شک ئه‌به‌ی درۆ نه‌کات" دویان کاستی یه‌دوڵڵا شوکری، دوێنێ ئێواره له لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستانه‌وه ڕوونوێنی کرا.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هاوکات له‌گه‌ڵ ڕوونوێنی کردن له کاسته‌که‌ی یه‌دوڵا شکوری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ شێعر و مۆسیقای کوردی به به‌شداری شوعه‌یب میرزایی و شارام عه‌لی محه‌مه‌دی به‌ڕێوه چوو.
له‌م کاسته نوێیه‌ی یه‌دوڵا شوکری له مۆسیقای جاز و بلوز و مودێڕن سوودی بردووه، جوانترین شێعره کوردییه‌کانی له‌م کاسته‌دا خوێندووه.
له‌م کۆڕه‌دا یه‌دوڵا شوکری سه‌باره‌ت به کاره نوێکه‌ی خۆی وتی: من خۆم به جۆره مۆسیقایه‌کی تایبه‌ته‌وه نابه‌ستمه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م له کاره‌کانم له هه‌موو جۆره مۆسیقاکان سوود ببه‌م و خۆشم چێژ له گشتیان ده‌به‌م.
ئه‌و زیادی کرد: من هه‌میشه له دوای ئه‌وه بووم که مۆسیقای کوردی له‌گه‌ڵ جۆره نوێکانی مۆسیقا له ئاستی جیهانی تێکه‌ڵ بکه‌م و له‌م کاره‌ش پێشوازی ده‌که‌م.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده هه‌روه‌ها وتی: یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه و ئاسته‌نگه‌کانی مۆسیقای کوردی ئه‌وه‌یه که له بواری منداڵان و میرمنداڵان ئێمه په‌روه‌رده‌ی مۆسیقای کوردیمان نییه.