ئادار 18, 2018 17:07 Asia/Tehran
  • تیمی بالەی لێواری  ئێران خەڵاتی زێوی جیهانی دەستخست

تیمی بالەی لێواری ئێران بە قەبووڵکردنیی شکستی دوو بە سیفر بەرامبەر تیمی ئەڵمانیا لە فیناڵی جیهانی عۆممان یەکەم میدالیای زیوی دەستخست.

 بە گوێرەی  راپۆرتی ئیرنا لە فیدراسیۆنی بالە، قۆناخی فیناڵی تۆری جیهانی تاک ئەستێرەی عۆمان  ئێوارەی شەممە ، بە دوو یاری لە زەوییەکانی لێواری شاری مەسنەعە  پێو شۆین گیردرا . تیمی نیشتمانی بالەی لێواری ئەلێفی  ئێران (بەهمەن ساڵمی - ڕەحمان ڕەئوفی) یش لە یاری فیناڵی ئەم ڕکابەرییانە بەرەو ڕووی ئەڵمانیا (بێرگمەن- هارمێس) بوو و دوو بە  سێفر شکستی خوارد. لە یاری ڕێزبەندی ئەم ڕکابەرییانە و لە کاژێر ١٤ و ٣٠ خوولەک تیمەکانی ئیتالیا و عۆمان بەرەو ڕووی یەکتری بوونەوە کە "ئاندرتا و ئابیاتی" میللی پۆشانی ئیتالی دوو بە سیفر بەرامبەر میواندار (عۆمان) سەرکەوتن و میدالیای برۆنزیان بە خۆتەرخان دا. میللی پۆشانی ئێران لە دوو سێتی بەردەوام بە ئیمتیازەکانی ٢١ بە ١٨ و ٢١ بە ١١ ئەنجامەکەیان ڕادەستی ئەلمانیا کردووە تا دەستیان ڕابگات بە میدالیای زیو و پاداشتی ٧٠٠ دۆڵاری  ڕکابەرییەکانیان دەست خست .